لە ئەنجامی تەقینەوەکەی قەرەباغ ٢٠ کەس مردن و ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون

دوێنێ شەو لە ناوچەی قەرەباغ لە کۆگایەکی سووتەمەنی تەقینەوەیەک رووی دابوو. دەست نیشان کرا، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢٠ کەس مردوون و ٢٠٠ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
دوێنێ شەو لە شاری خانکەندی ناوچەی قەرەباغی ئازەربایجان لە کۆگایەکی سووتەمەنی تەقینەوەیەک رووی دابوو.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢٠٠ کەس بریندار بوونەتەوە.
هەروەها بەرپرسانی ناوچەکە باسیان لەوە کرد کە لە ئەنجامی رووداوەکەدا لایەنی کەم ٢٠ کەس مردوون.
هۆکاری تەقینەوەکە هێشتا دیار نییە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، دیمەنی ئۆپراسیۆنێکی بڵاوکردەوە کە سەربازانی داگیرکەری کردە ئامانج لە سنووری ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح، لە باشووری کەرتی غەززە.
بەشداربووانی سی و چوارەمین لوتکەی یەکێتی عەرەبی کە بڕیارە ١٧ی ئایار لە بەغدا بەڕێوە بچێت، بەیاننامەیەک پەسەند دەکەن کە داوای کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە دەکەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٩٢٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٨٤٦ کەس.
پاکستان و هیندستان هەر یەکێکیان دیپلۆماتکارێکی وڵاتی دیکە بە تۆمەتی "سیخوڕی" دیپۆرت کرد.