زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس قەرەباغیان بەجێهشت

زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس قەرەباغیان بەرەو ئەرمینیا بەجێهشت.
نازەلی باغداساریان وتەبێژی حکومەتی ئەرمینیا لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە لە قەرەباغەوە ٢٠ هەزار و ٢٧٠ کەس هاتوونەتە ئەرمینیا.
لە نزیکەی شاری گۆرسی کە ٢٥ کیلۆمەتر سنوور دوورە بۆ پەنابەرانی قەرەباغی ناوەندی تۆماڕکردن کرایەوە.
داتای گەیشتووەکان دەخرێنە ناو داتابەیسی ئەلیکترۆنی، دواتر پرسیار لە گەیشتنەکان دەکرێت ئایا پێویستیان بە شوێنی نیشتەجێبوونە یان لەگەڵ کەسوکارەکانیان دەمێننەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ١١ی ئایار لە عومان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
خەڵکی یەمەن لە شاری سەعدە لە باکووری وڵات خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە ژێر دروشمی "ئێمە ئەمریکامان تێکشکاند و ئیسڕائیل دەشکێنین" ئەنجامدا و جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.
فڕۆکەیەکی بچووکی ئەمبولانس کە شەش کەسی تێدابوو، لەکاتی ڕێگادا لە ناوەڕاستەوە بەرەو باکووری شیلی کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کراوە.