بلینکن: نابێت بەرەی نوێ لە شەڕدا بکرێتەوە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە ئەوان هەر لە سەرەتاوە دژی بەرەی نوێن لە شەڕدا.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە لەگەڵ نەتانیاهۆی داگیرکەری سەهیۆنی کۆبوویەوە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە تەلئەبیب، پشتیوانیی توندی خۆی بۆ "مافی بەرگریکردن لە خۆ"ی رژێمی داگیرکەر دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە کۆنگرێسی ئەمریکا بەردەوامە لە کارکردن لەسەر پشتیوانیی زیاتر.
بلینکن رایگەیاند کە سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن وتووە کە پێویستە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی پەیڕەو بکرێت و وتی "جەخت دەکەمەوە کە دەبێت خەڵکی مەدەنی نەک تەنها لە غەززە بەڵکو لە کەرتی ڕۆژئاواش بپارێزرێن. لێرەدا دەبێت ئیستفزازی و توندوتیژی توندڕەوانە دژی فەلەستینییەکان بوەستێنرێت و بەرپرسیار دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت."
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە حزبوڵڵا و لوبنان، بلینکن وتی، "ئێمە هەر لەسەرەتاوە زۆر ڕوون بووین کە نابێت بەرەی دووەم یان سێیەم لەم شەڕەدا بکرێتەوە."
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا هیچ قسەیەک لەسەر دامەزراندنی هێزێکی فرەلایەنە لە غەززە دەکرێت، بلینکن وتی، "دۆخی ئێستای غەززە پێش ٧ی ئۆکتۆبەر نابێت و ناتوانرێت بگەڕێندرێتەوە. ئەمە جێگەی قبوڵکردن نییە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ١١ی ئایار لە عومان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
خەڵکی یەمەن لە شاری سەعدە لە باکووری وڵات خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە ژێر دروشمی "ئێمە ئەمریکامان تێکشکاند و ئیسڕائیل دەشکێنین" ئەنجامدا و جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.
فڕۆکەیەکی بچووکی ئەمبولانس کە شەش کەسی تێدابوو، لەکاتی ڕێگادا لە ناوەڕاستەوە بەرەو باکووری شیلی کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کراوە.