ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر پرسی "ئاگربەستی غەززە" بەپەلە کۆدەبێتەوە

لە کۆبوونەوەکەدا کە بڕیارە لە سەردەمی سەرۆکایەتی چین بەڕێوەبچێت، هەنگاوی زیاتر بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی مرۆیی لە غەززە و دەستەبەرکردنی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە ململانێکان تاوتوێ دەکرێت.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەردەمی سەرۆکایەتی چین لە سەر پرسی "ئاگربەستی غەززە" کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەی کە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت باس لە پرسی "قەیرانی مرۆیی و ئاگربەست لە غەززە" دەکرێت.
ڤانگ ڤنبین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی، "چین وەک سەرۆکی سەردەمی ئێستای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هیوادارە بە کۆکردنەوەی هەموو لایەنەکان کۆدەنگی دروست بکات بۆ ئەوەی هەنگاوی زیاتر بەرەو کەمکردنەوەی قەیرانی مرۆیی لە غەززە و دەستەبەرکردنی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان بنێت."
هەروەها وتی، "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری بارودۆخی غەززە دەکات و پێشبینی دەکات ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیارێتی بنەڕەتی خۆی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی جێبەجێ بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ١١ی ئایار لە عومان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
خەڵکی یەمەن لە شاری سەعدە لە باکووری وڵات خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە ژێر دروشمی "ئێمە ئەمریکامان تێکشکاند و ئیسڕائیل دەشکێنین" ئەنجامدا و جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.
فڕۆکەیەکی بچووکی ئەمبولانس کە شەش کەسی تێدابوو، لەکاتی ڕێگادا لە ناوەڕاستەوە بەرەو باکووری شیلی کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کراوە.