حەماس راگەیاند کە ئەمڕۆ ٣٠ ئەسیری دیکە ئازاد دەکرێن

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی ئەسیر ئەمڕۆ ناوی قافلەی شەشەمی ئەسیرانی فەلەستینی بڵاو کردەوە کە دەبێت ئازاد بکرێن.
بە پێی راگەیەندراوەکەی حەماس ئەو کەسانەی بڕیارە ئەمڕۆ ئازاد بکرێن ١٥یان ئافرەت و ١٥یان منداڵن.
هەروەها میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد کە ناوی ئەو کەسانەی بڕیارە لە غەززە ئازاد بکرێن رادەستی بەرپرسانی داگیرکەر کراون.
لە ٢٤ی تشرینی دووەم لە ئەنجامی ناوبژوانی قەتەر و میسڕ ٤ رۆژ ئاگربەستی مرۆیی راگەیەندرابوو و دواتر قۆناغەکە ٢ رۆژ درێژ کرابوو.
لە ٥ رۆژی کۆتایی لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی ئەسیردا ١٨٠ ئافرەت و منداڵی فەلەستینی ئازاد کراون و لە بەرامبەردا بەرەی بەرخۆدان ٦٠ ئافرەت و منداڵی رادەستی سەهیۆنییەکان کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەکانی "دەروازەکانی دۆزەخ" لە ڕۆژهەڵاتی شاری رەفەح، یەکەیەکی سەربازی داگیرکەری ١٢ کەسی کوژراون و برینداربوون.
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی نێجیریا زیاتر لە ٦٠٠ هەزار منداڵ رووبەرووی خەتەری برسێتی بوونەتە.
پەرلەمانی ئۆکراینا رێککەوتنی هاوکاری ئابووری کە لە ١ی ئایار لەگەڵ ئەمریکای واژۆ کردبوو پەسەند کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی لە محەمەد شیاع ئەلسوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە لە ئەنجامی سەردانێکی فەرمی گەشتبوو تورکیا.