دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان بە بۆنەی مانگی رەمەزان بەردەوامە لە چالاکییەکانی.
دەزگای خێرخوازیی ئیهۆ ئەبرار کە لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان چالاکیی خێرخوازی بەڕێوە دەبات بە بۆنەی مانگی رەمەزان لە وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ژماریەکی زۆر چالاکیی خێرخوازی وەک دابەشکردنی ئیفتار، خۆراک و نان ئەنجام داوە.
لە ئەنجامی چالاکییەکاندا دەزگاکە بە پشتگری خێرخوازەکان لە کابولی پایتەختی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان هاوکاری پاکێجی خۆراک بە سەر هاوڵاتیان دابەش کرد.
سەعید نورالله هاشمی نوێنەری دەزگای خێرخوازی ئیهۆ ئەبرار لە وڵاتی ئەفغانستان سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە چالاکییەکە بە پشتگری خێرخوازەکان ئەنجام دراوە و هاوکارییەکان بە سەر یەتیم، هەژار و قوتابییەکانی مەدرەسە دابەش کراوە.
ناوبراو لە بەردەوامی سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد بەهۆی پشتگریان و داوای کرد کە خودا پاداشتەکەیان چەند ئەوەندە بدات.
چالاکییەکە بووە وەسیلەی خۆشحالی یەتیم و هەژارەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە بە شێوەیەکی بەرچاو وێران بوونەتەوە.
لە وڵاتی کینیا بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵسا و تاوەکو ئێستا ٧٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە تەواوی تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی نزیکەی ٤٥ هەزار و فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند کە شارەوانی شاری گەورەی دیاربەکر بەڵێنەکەی بۆ دابینکردنی پاسی بێ بەرامبەر بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان بە مەیدانی بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بەجێ نەهێناوە.