نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە بە شێوەیەکی بەرچاو وێران بوونەتەوە.
پێهر لۆدممار، بەرپرسی دەزگای چالاکیی مین لە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNMAS) لە کۆنگرەیەکی کورتدا لە جنێڤ قسەی کرد.
ناوبراو رایگەیاند کە کاتێکی زۆری دەوێت بۆ پاککردنەوەی ئەو وێرانکارییە کە بەهۆی ڕژێمی داگیرکارییەوە لە غەززە دروست بووە، کە یەکێکە لە چڕترین ناوچەکانی جیهان کە دانیشتووانێکی زۆری تێدایە.
لۆدممار ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەو بینایانەی لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا وێرانبوون، ٣٧ ملیۆن تۆن داروپەردوو لە غەززە دەرکەوتووە و "١٤ ساڵ کارکردن لەگەڵ ١٠٠ بارهەڵگر" پێویست دەبێت بۆ لابردنی.
نووسینگەی راگەیاندنی حکومەتی غەززە رایگەیاندووە کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ٧٠ هەزار خانوو بە تەواوی وێران بوون و ٢٩٠ هەزار خانوویش بەشێکیان وێران بوون.
لەو هێرشانەدا ١٧١ ناوەندی حکومی و ١٠٠ دامەزراوەی پەروەردەیی لە کەناری غەززە بە تەواوی لەناوچوون و ٣٠٥ ناوەندیش بەشێکیان لەناوچوون. لە کاتێکدا ٢٢٩ مزگەوت کە ئامانجی بۆمبەکان بوون بە تەواوی وێرانبوونەتەوە، ٢٩٧ مزگەوتیش بەشێکیان زیانیان بەرکەوتووە.
رژێمی داگیرکەر ٣٢ نەخۆشخانە و ٥٣ بنکەی تەندروستی لەکارخستووە و بە ئەنقەست ١٥٩ دامەزراوەی تەندروستی و ١٢٦ ئەمبولانسی کردە ئامانج و ٢٠٠ شوێنی مێژوویی وێران کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی حزب الله بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە نزیکەی نیشتەجێگای مەتولا ٢ سەربازی داگیرکەر کوژران.
لە بەرازیل بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨٤ کەس گیانیان لە دەست دا و ١١١ کەسیش بێ سەروشوێنن.
قەتەر بۆ دووبارە دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر ئەمڕۆ شاندێک دەنێڕیتە قاهیرەی پایتەختی میسڕ.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە دەستی بە هێرش سەر رەفەح کردبوو دەروازەی رەفەحی داگیر کردەوە کە تاکە دەروازەی غەززەیە بۆ دەرەوەی وڵات.