لە وڵاتی ئیمارات بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ کەسێک گیانی لە دەست دا.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی خۆجێ، کەسێکی بەساڵچوو هەوڵی داوە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە رووبارێکی وشکبوو تێپەڕێت کە بەهۆی باران پڕ بوبوو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا خێنکاوە.
ئەم جۆرە بارانەی بەخۆڕ لە ناوچەکە زۆر کەم دەبینرێت و پێدەچێت تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام بێت.
بە پێی راگەیەندراوی ناوەندی کەشناسی ئیمارات، زیاترین ئاستی باران لە ٧٥ ساڵی کۆتاییدا باریوە.
بەرپرسان هۆشداریان داوە کە هاوڵاتیان ئەگەر ناچار نەبن نەچنە دەرەوە و ژمارەیەکی زۆر شەریکەی تایبەت و دەوڵەتی و قوتابخانەکان دەستیان بە کاری ئۆنلاین کردووە.
بەهۆی زیادی ئاستی ئاوەکە تیمەکانی فڕیاگوزاری ژمارەیەکی زۆر رێگا لە ئەبو زەبی، دوبەی، شارجە و راسولخەیمەیان داخستووە.
هەروەها گەشت بە پاس و مێترۆ سنووردار کراوە و پۆلیس هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات کە بە ئۆتۆمبێل نەچنە دەرەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەناری غەززە ١٣ کەس شەهید بوون و ٣٢ کەسیش بریندار بوون.
لە زەریای ئەتلەس لە ئەنجامی نوقم بوونی بەڵەمێکی هەڵگری کۆچبەران نزیکەی ٥٠ کۆچبەر بێ سەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەیر سەهیۆنی بۆ سەر خانوویێک لە کەناری غەززە ٤ کەس شەهید بوون کە ٣یان ئافرەت بوون.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر لە ئیستانبوول لەگەڵ ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس کۆبوویەوە.