لە وڵاتی میانمار بەهۆی هەڵسانی لافاو لانیکەم ١٧ کەس گیانیان لە دەست دا.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسێکی خزمەتەکانی ئاگرکوژێنەوەی ماندالای بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لە ماوەی دوو ڕۆژدا لانیکەم ١٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
بەهۆی گەردەلوولی یاگی و بارانەکانی بەخوڕی وەرزی لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی وڵات لافاو هەڵساوە.
بەرپرسەکە باسی لەوە کرد کە پێدەچێت کاریگەری بارانەکان تا ١٣ی ئەیلوول بەردەوام بێت و دواتر کەمببێتەوە.
بە پێی راپۆرتەکانی فەرمی، کاریگەری رووداوەکە بە رێگای ئاسنی وڵات هەبووە و لە هەنێک ناوچەکان گەشتەکان راگیراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر دەستبەسەرکردنی حەنیفە میرغەنیەڤای ئۆزبەکستانی کە بە بێ هیچ تاوانێک دەستبەسەر کرا و دوای ئازاد کردن گواسترایەوە بۆ ناوەندی گەڕاندنەوەی پەنابەران.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٦٤٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ١٢ کەسیش بریندار بوون.
ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی حکومەتی نوێی سوریا سەردانی تورکیا دەکات.
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد، لەگەڵ ئەوەی حەماس لە دانوستانەکانی ئاگربەست داوای کردووە تەرمی شەهید یەحیای سینوار لە ئەنجامی رێککەوتن رادەست بکرێت بەڵام رژێمی داگیرکەر رەتیکردووە.