وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، لە ٧ تشرینی یەکەمەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو ٧٠٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، لە ٧ تشرینی یەکەمەوە لە ئەنجامی هێرشکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو ٧٠٣ کەس شەهید بوونەتەوە و ٥ هەزار و ٧٠٠ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە دەستنیشان کرا، ١٠ کەس لە شەهیدەکان ئافرەت و ١٥٩یان منداڵن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە کەناری غەززە تاوەکو ئێستا ٤١ هەزار و ١١٨ کەس شەهید بوونەتەوە کە ١٦ هەزار و ٧١٥یان منداڵ و ١١ هەزار و ٣٠٨یان ئافرەت بوون و ٩٥ هەزار و ١٢٥ کەسیش بریندار بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
٤٠ بەندکراوی ئەفغانستانی کە لە وڵاتی پاکستان دەستبەسەر کرابوون ئازاد کران و رەوانەی وڵاتەکەیان کران.
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر دەستبەسەرکردنی حەنیفە میرغەنیەڤای ئۆزبەکستانی کە بە بێ هیچ تاوانێک دەستبەسەر کرا و دوای ئازاد کردن گواسترایەوە بۆ ناوەندی گەڕاندنەوەی پەنابەران.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٦٤٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ هەزار و ١٢ کەسیش بریندار بوون.
ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی حکومەتی نوێی سوریا سەردانی تورکیا دەکات.