سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باڵەخانەیەکی مەدەنی لە لوبنان ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٢٠ کەس شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر باڵەخانەیەکی مەدەنی لە شارۆچکەی بارجای پارێزگای جەبەلی لوبنان لە باشووری بەیرووتی پایتەختی لوبنان.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا باڵەخانەکە بە گشتی ڕوخا.
حوسام دەحرووج بەرپرسێکی بەرگری مەدەنی ویلایەتی جەبەلی لوبنان وتی، "توانیمان تەرمی ١٧ کەس و ٣ بریندار لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکەدا دەربهێنین. چالاکییەکان بە دژواری بۆ دەرێنانی تەرمی ٣ کەس بەردەوامە. هێشتا کەسانێک هەن کە نەماندۆزیەوە."
دەحرووج باسی لەوە کرد کە لەبەر ئەوەی ئامێرەکانی پێویست نییە ناچار ماون کە بە دەست چالاکییەکان بەڕێوەببەن.
دەستنیشان کرا، لە ناو باڵەخانەکەدا لوبنانییە ئاوارەکان دەژیان و مەترسی لە زیاتربوونی ژمارەی شەهیدەکان هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر کەرتی رۆژئاوا ٦ فەلەستینی شەهید بوون.
سامی ئەبو زوهری وتەبێژی ئۆفیسی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە ئەرکی یۆئاڤ گالانت بەناو وەزیری جەنگی رژێمی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە باکووری غەززە ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون.
لە لوبنان کە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣ هەزار و ١٣ کەس و ژمارەی بریندارەکان گەشتە ١٣ هەزار و ٥٥٣ کەس.