سوپای داگیرکەر کۆمەڵکوژیێکی نوێ لە جیبالیای باکووری کەناری غەززە ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣٣ کەس شەهید بوون کە ١٣یان منداڵ بوون.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی خۆجێ، فڕۆکەکانی جەنگی داگیرکەر خانووی خانەوادەی ئالوشی لە ناوچەی جیبالیا بەلەد کردە ئامانج کە ئەندامانی خانەوادەکە و ئاوارەکان تێدا دەمان.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا خانووکە بە گشتی ڕوخا و ٣٣ کەس شەهید بوون کە ١٣یان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
هێشتا ژمارەیەکی زۆر کەس لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکەدا گیریان خواردووە و چالاکییەکان بۆ دۆزینەوە و رزگارکردنی بێ سەروشوێنەکان بەردەوامە.
سوپای داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی هێرشێکی دیکەی بۆ سەر گەڕەکی سەبرا لە باشووری کەناری غەززە ئەنجام دابوو و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ کەس شەهید بوبوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٤٣ هەزار و ٥٥٢ کەس شەهید و ١٠٢ هەزار و ٧٦٥ کەسیش بریندار بوون و هێشتا هەزاران کەسیش بێ سەروشوێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فەرماندایەتی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) راگەیاند، "لە سوریا دامەزراوێکی کۆگای چەک و بنکەی لۆجیستیکی گروپێکی سەر بە ئێران کرایە ئامانج."
فڕۆکەکانی جەنگی هێزەکانی هاوپەیمانی سەر بە ئەمریکا بەردەوامن لە هێرشی ئاسمانی سەر یەمەن.
لە ناوچەی گلگیت بالتستانی وڵاتی پاکستان پاسێک کەوتە ناو رووبارێک و ١٨ کەس گیانیان لە دەست دا.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە دەریای عومان و دەریای سوور کەشتیێکی فڕۆکەهەڵگر و ٢ کەشتی هێرشکەری ئەمریکای کردە ئامانج.