لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٣ هەزار و ٢٨٧ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٤ هەزار و ٢٢٢ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بێ راوەستان بەردەوامە لە هێرشی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر لوبنان.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ٤٤ کەس شەهید بوون و ٨٨ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتەکە، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٣ هەزار و ٢٨٧ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٤ هەزار و ٢٢٢ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
دەستنیشان کرا، ٨٤٧ کەس لە شەهیدەکان منداڵ و ئافرەتن و ١٩١یان کارمەندی تەندروستین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی زەوی لەرزینێک لە ڕۆژئاوای وڵاتی ماداگاسکار ١٦ کەس گیانیان لە دەست دا.
بەرخۆدانی عێراق کە لە فەلەستینی داگیرکراو سەهیۆنییەکانی داگیرکەری کردبوو ئامانج راگەیاند کە ئۆپڕاسیۆنەکانیان بە پێداگری بەردەوام دەبن.
لە ئەنجامی بۆردومانکردنی ناوچەکانی بەیت لاهیا، رەفەح و نوسەیرات لە لایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لانیکەم ١١ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنی مووشەکی حزب الله بۆ سەر شاری نەهاریەی داگیرکراوی فەلەستین ٢ سەهیۆنی کوژران.