فڕۆکەکانی جەنگی هێزەکانی هاوپەیمانی سەر بە ئەمریکا بەردەوامن لە هێرشی ئاسمانی سەر یەمەن.
پەتریک ریدێر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) راگەیاند کە فەرماندایەتی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا بەردەوامن لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن.
ریدێر باسی لەوە کرد کە هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر چەندین کۆگای چەک و تەقەمەنی انصارالله-یان ئەنجام داوە و هێرشەکە وەک وڵامدانەوە بۆ ئۆپڕاسیۆنەکانی سەر هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا ئەنجام دراوە.
بزووتنەوەی انصارالله دوێنێ راگەیاندبوو کە ئۆپڕاسیۆنیان بۆ سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا و دوو کەشتی هێرشکەری ئەمریکایان ئەنجام داوە.
بزووتنەوەی انصارالله بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی غەززە و لوبنان زۆر جار ئەم جۆرە ئۆپڕاسیۆنانە بۆ سەر کەشتییەکانی کە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەر، ئەمریکا و بەریتانیا هەیە ئەنجام دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی شەڕ لە نێوان ئەندامانی باندەکان لە زیندانێکی وڵاتی ئێکوادۆر ١٥ بەندکراو کوژران و ١٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی زەوی لەرزینێک لە ڕۆژئاوای وڵاتی ماداگاسکار ١٦ کەس گیانیان لە دەست دا.
بەرخۆدانی عێراق کە لە فەلەستینی داگیرکراو سەهیۆنییەکانی داگیرکەری کردبوو ئامانج راگەیاند کە ئۆپڕاسیۆنەکانیان بە پێداگری بەردەوام دەبن.
لە ئەنجامی بۆردومانکردنی ناوچەکانی بەیت لاهیا، رەفەح و نوسەیرات لە لایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لانیکەم ١١ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.