لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٣ هەزار و ٣٨٦ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٤ هەزار و ٢٢٢ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بێ راوەستان بەردەوامە لە هێرشی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر لوبنان.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ٢١ کەس شەهید بوون و ٧٣ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتەکە، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٣ هەزار و ٣٨٦ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٤ هەزار و ٤١٧ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
دەستنیشان کرا، ٨٧٨ کەس لە شەهیدەکان منداڵ و ئافرەتن و ١٩٢یان کارمەندی تەندروستین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٧٦٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٣ هەزار و ٤٩٠ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیاند کە خۆکوژی لە نێوان سوپای وڵاتدا زیادی کردووە و ئەمەش نیشان دەدات کە پێنتاکۆن لە کۆنترۆلکردنی خۆکوژی لە نێوان هێزەکانی سەربازی یان کەمکردنەوەکەی ناکام ماوە.
دامەزراوی گشتی کاروباری مەدەنییەکان، ئەنجومەنی کاروباری ئەسیران و ئازادکراوەکان و یانەی ئەسیرانی فەلەستین راگەیاند کە لە زیندانەکانی داگیرکەران ٢ ئەسیر شەهید بوون.
رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە ویلایەتی جەزیرەی وڵاتی سوودان ٣٤٣ هەزار کەس ئاوارە بوون.