لە قەیسەرە، ٢ تەڵقەتەنورە لە شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتی بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی بکوژانی سەهیۆنی داگیرکەر لە قەیسەرە تەقێندرا.
داگیرکەران رایانگەیاند کە ٢ تەڵقەتەنورە لە شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتی نەتانیاهۆ لە شاری قەیسەرە تەقێنراوە.
لە بەیاننامە هاوبەشەکەی شین-بێتدا هاتووە کە ٢ بڵێسەی تەڵقەتەنورە لە باخچەی شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتی نەتانیاهۆ لە قەیسەرەی داگیرکراو کەوتووە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بڵێسەی تەڵقەتەنورە کەوتۆتە ناو باخچەکەوە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە و بنەماڵەی نەتانیاهۆ لە ماڵەکەدا نەبوون.
لە کاتێکدا داگیرکەران رایانگەیاند کە لێکۆڵینەوەیان لەبارەی رووداوەکە دەستپێکردووە، بەڵام رایانگەیاند کە "رووداوە سەختەکە کە ئاماژەیە بۆ پەرەسەندنێکی مەترسیدار" ئیدانە دەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی کەناری غەززە راگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ناوەڕاستی غەززە لە چەند کاتژمێری کۆتاییدا لانیکەم ٩٦ فەلەستینی شەهید بوون.
لە هەرێمی بەلوچستانی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر سەیتەرەیەکی پشکینین ٧ سەرباز گیانیان لە دەست دا و ٦ هێرشکاریش کوژران.
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد کە حزب الله لە بەیانی ڕۆژی شەممەوە تاوەکو دەرەنگەکانی شەو بە ١٣٠ مووشەک و ٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان خاکەکانی داگیرکراوی باکووری فەلەستینی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە شاری دارالسلامی وڵاتی تانزایا لانیکەم ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ٥٦ کەسیش رزگار کراون.