سوپای داگیرکەری دانی بەوە نا کە لە ئەنجامی شەڕ لە باکووری غەززە سەربازێکیان لە لایەن بەرخۆدانی فەلەستین کوژراوە.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی ئیدعای کرد کە لە ئەنجامی شەڕ لە باکووری غەززە تەنها سەربازێکیان بە ناوی ئیدان کەنان تەمەن ٢١ ساڵە سەربازی لیوای ٩٠ی ناچشۆن سەر بە فەیلەقی کفیر کوژراوە.
سوپای داگیرکەر ئیدعا دەکات کە لە سەرەتای جینۆسایدەوە تا ئێستا ٧٩٦ سەربازی داگیرکەر کوژراون کە لەوانە ٣٧١ سەرباز کە لە سەرەتای هێرشە زەمینییەکان لە کەناری غەززە کوژراون و ٤٠ سەربازیش لە سەرەتای هێرشە زەمینییەکان لە باشووری لوبنان کوژراون.
سەرچاوەکانی بەرخۆدان پشتڕاستی دەکەنەوە کە ژمارەی سەربازە کوژراوەکان زۆر لەمە زیاترن و داگیرکاری بە ئەنقەست زۆربەی زیانەکانی شاردوەتەوە.
دوێنێ کەتائیبی قەسام رایگەیاند کە لە چوارچێوەی شەڕی دژی هێرشی سەر باکووری غەززە ئۆپڕاسیۆنی جۆراوجۆر لە دژی هێزەکانی داگیرکەر ئەنجام دەدەن. لەنێو ئەمانەدا ئۆپڕاسیۆنێکی قەناس بەدەست بوو کە بە سەرکەوتووانە ئەنجام درابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی کەناری غەززە راگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ناوەڕاستی غەززە لە چەند کاتژمێری کۆتاییدا لانیکەم ٩٦ فەلەستینی شەهید بوون.
لە هەرێمی بەلوچستانی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر سەیتەرەیەکی پشکینین ٧ سەرباز گیانیان لە دەست دا و ٦ هێرشکاریش کوژران.
میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد کە حزب الله لە بەیانی ڕۆژی شەممەوە تاوەکو دەرەنگەکانی شەو بە ١٣٠ مووشەک و ٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان خاکەکانی داگیرکراوی باکووری فەلەستینی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە شاری دارالسلامی وڵاتی تانزایا لانیکەم ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ٥٦ کەسیش رزگار کراون.