لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٣ هەزار و ٦٧٠ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٥ هەزار و ٤١٣ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بێ راوەستان بەردەوامە لە هێرشی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر لوبنان.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ٢٥ کەس شەهید بوون و ٥٨ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتەکە، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٣ هەزار و ٦٧٠ کەس شەهید بوونەتەوە و ١٥ هەزار و ٤١٣ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
دەستنیشان کرا، ٩٢٦ کەس لە شەهیدەکان منداڵ و ئافرەتن و ٢٢٠یان کارمەندی تەندروستین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حزب الله ئەمڕۆ بەیانی دەستی بە مووشەکبارانکردنی تەلئەبیب و سافەد داگیرکراو کرد. سەدان هەزار داگیرکەری سەهیۆنی هەڵاتن بۆ پەناگاکان.
لە ئەنجامی هێرشی گروپێکی چەکدار لە ویلایەتی سوودانی ڕۆژئاوا ١٥ کەس کوژران و ٢٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەمپەکانی مەغازی و بورەیج لە کەناری غەززە، ٧ کەس شەهید بوون کە ٤یان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە نزیک باڵیۆزخانەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ئوردن کەسێک کوژرا.