لە وڵاتی ئەندەنۆسیا بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١٣ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٨ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی وڵات، لە کاتەکانی شەو لە ناوچەکانی دەلی سەردانگ و کارۆ لافاو هەڵسا.
دەستنیشان کرا، بەهۆی توندی رووداوەکە لە ناوچەی دەلی سەردانگ چەند باڵەخانەیەک ڕوخاون و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٦ کەس کوژراون و ٩ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
هەروەها لە ناوچەی کارۆ ٧ کەس گیانیان لە دەست دا و ٩ کەسیش بریندار بوون.
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکان کران.
هەروەها زەوی لەرزین و لافاوی خێرا کە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی دوێنێدا ڕوویدا، کاریگەرییان لەسەر قەزاکانی پادانگ لاواس و باشووری تاپانولی لە ویلایەتەکەدا هەبووە و لە ئەنجامدا ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧ کەسیش برینداربوون.
دەزگای کەشناسی و جیۆفیزیکی ئەندەنوسیا هۆشدارییەکی توندی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و پێشبینی توندی بارانبارین لە ناوچەکەدا دەکات کە لە سەرووی ئاساییەوە بێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٢٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٤ هەزار و ٦٣٨ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر خانوویێک لە شاری رەفەحی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون.
لە پارێزگای بەدەخشانی وڵاتی ئەفغانستان ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو ڕووبار و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٦ کەس گیانیان لە دەست دا.
کەتائیبی قەسام راگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ لە باکووری کەناری غەززە ١٠ سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار بوون.