لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری جەنین لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو منداڵێک و گەنجێک شەهید بوون.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی فەلەستین، هێزەکانی داگیرکەر دوێنێ شەو لە ڕۆژهەڵاتی قەزای یەعبەدی شاری جەنین دەستی بە هێرش کرد.
لە ئەنجامی وڵامدانەوەی خۆڕاگرانی فەلەستینی شەڕ رووی دا. لە ئەنجامی تەقەی داگیرکران محەمەد رەبیع جەمال حەمارشە تەمەن ١٦ ساڵە و ئەحمەد مەحموود زەید تەمەن ٢٠ ساڵە شەهید بوون.
شاهێدحالەکان باس لەوە دەکەن کە داگیرکەران لە نزیکەوە تەقەیان کردووە سەر حەمارشە و زەید و ژمارەیەکی زۆر گولڵەیان بەرکەوتووە.
دەستنیشان کرا، داگیرکەران تا کاتێک دڵنیابوون کە شەهیدەکان گیانیان لە دەست داوە رێگەیان نەدا کە تیمەکانی تەندروستی بچنە ناوچەکە.
تەرمی شەهیدەکان رەوانەی ناوەندی تەندروستی یەعبەد کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٢٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٤ هەزار و ٦٣٨ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر خانوویێک لە شاری رەفەحی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون.
لە پارێزگای بەدەخشانی وڵاتی ئەفغانستان ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو ڕووبار و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٦ کەس گیانیان لە دەست دا.
کەتائیبی قەسام راگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ لە باکووری کەناری غەززە ١٠ سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار بوون.