لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر خانوویێک لە شاری رەفەحی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون.
سەرچاوەکانی تەندروستی کەناری غەززە رایانگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر خانوویێک ٤ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
دوای هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر خانوویێک لە کەمپی نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەناری غەززە تیمەکانی مانگی سوور ٥ برینداریان رەوانەی نەخۆشخانەی عەودە کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا تاوەکو ئێستا ٤٤ هەزار و ٢١١ کەس شەهید و ١٠٤ هەزار و ٥٦٧ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٢٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٤ هەزار و ٦٣٨ کەسیش بریندار بوون.
لە پارێزگای بەدەخشانی وڵاتی ئەفغانستان ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو ڕووبار و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٦ کەس گیانیان لە دەست دا.
کەتائیبی قەسام راگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ لە باکووری کەناری غەززە ١٠ سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار بوون.