مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەسەر پێویستی گفتوگۆ لە نێوان چینوتوێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگەی سوریا کردەوە بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن و هیوای خۆی دەربڕی کە ململانێی سەربازی و توندوتیژی بە زووترین کات کۆتایی پێبێت.
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران دوای رووخانی رژێمی ئەسەد لە سووریا هەڵسەنگاندنی ئەنجام دایەوە.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی ئێران، پزیکشیان جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی یەکڕیزی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا کردووەتەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە گەلی سوریایە کە پێویستە بڕیار لەسەر ئایندەی ئەم وڵاتە و سیستمە سیاسی و حکومیەکەی بدات.
پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە گفتوگۆ لە نێوان چینوتوێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی سوریادا بکرێت بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن، هیوای خۆی دەربڕی کە ململانێی سەربازی و توندوتیژی بە زووترین کات کۆتایی پێبێت و گەلی سوریا بڕیارێک بدات بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان بە شێوەیەک دوور لە هەموو جۆرە توندوتیژی و دڵەڕاوکێ و دەستێوەردانێکی بیانی وێرانکەر.
پزیشکیان جەختی لەوە کردەوە کە ئێران بەردەوامە لە ڕاوێژکارییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدان لە سەقامگیرکردنی دۆخەکە و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە.
پزیشکیان بە توندی هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر خاکی سوریای ئیدانە کرد و داوای لە هەموو لایەنە ناوخۆییەکانی ئەم وڵاتە و هەروەها وڵاتانی ناوچەکە کرد کە وریا بن لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ پێشخستنی تەماحە فراوانخوازانە و نایاساییەکانی لە دژی گەلانی ناوچەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
٣ منداڵی ساوا، کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە لە ماڵێکی گەرم بێبەش بوون، بەهۆی کاریگەرییەکانی سەرما گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست راگەیەندراوە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی بەعلەبەک ئەنجام دایەوە.
سەهیۆنییە داگیرکەرەکان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەناری غەززە، هێرشەکانیان بۆ سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکوور و ناحیەی زەیتون لە ناوەند چڕتر دەکەنەوە.
محەمەد عبدالرحمان وەزیری ناوخۆی حکومەتی کاتەیی سوریا راگەیاند، لە ئەنجامی کەمینێکی پاشماوەی رژێمی پێشوو لە گوندەواری پارێزگای تەرتووس ١٤ کارمەندی ئاسایشی گیانیان لە دەست دا.