ئەنتۆنیۆ گوتەرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند کە بەهۆی هێرشەکانی ئاسمانی رژێمی داگیرکەر سەر ناوچە جیاجیاکانی سوریا دڵگرانن و دەبێت هەرچی زووە کۆتایی بە هێرشەکان بهێنرێت.
ئەنتۆنیۆ گوتەرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باس لە دڵگرانی خۆی بەهۆی هێرشەکانی ئاسمانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر سوریا کرد و جەختی لەوە کرد کە دەبێت کۆتایی بە هێرشەکان بهێنرێت و بانگێشتی کۆتایی هێنان بە پێشێل کردنی سەروەری و تاکپارچەیی خاکی سوریا کرد.
ستیفان دوجاریک وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی سەر سەروەری و تاکپارچەیی خاکی سوریا دڵگرانن و بانگێشتی میانەڕەوی بەپەلە بۆ سەرتاسەری سوریا کرد.
دوجاریک باسی لەوە کرد کە گوتەرێس بەهۆی سەدان هێرش بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی سوریا دڵگرانە و داوای کردووە کە کۆتایی بە هێرشەکان بهێنرێت.
دوجاریک باسی لەوە کرد کە گوتەرێس جەخت لەوە دەکات کە رێککەوتنی ١٩٧٤ هێشتا بەردەوامە و بانگێشتی لایەنەکان کرد کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
٣ منداڵی ساوا، کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە لە ماڵێکی گەرم بێبەش بوون، بەهۆی کاریگەرییەکانی سەرما گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست راگەیەندراوە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی بەعلەبەک ئەنجام دایەوە.
سەهیۆنییە داگیرکەرەکان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەناری غەززە، هێرشەکانیان بۆ سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکوور و ناحیەی زەیتون لە ناوەند چڕتر دەکەنەوە.
محەمەد عبدالرحمان وەزیری ناوخۆی حکومەتی کاتەیی سوریا راگەیاند، لە ئەنجامی کەمینێکی پاشماوەی رژێمی پێشوو لە گوندەواری پارێزگای تەرتووس ١٤ کارمەندی ئاسایشی گیانیان لە دەست دا.