سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە شارۆچکەکانی قیتنە و بیدوو لە باکووری قودس دەستیان بە سەر ٥٥ دۆنم زەویدا گرت.
ئەم زەوییانەی کە رژێمی داگیرکەر دەستی بە سەردا گرتووە چەندین ساڵە لە لایەن رژێمی داگیرکەر رێگری لێ دەکرێت کە فەلەستینییەکان بچنە زەوییەکانیان. زەوییەکان لە پشت دیواری دابەشکەردایە و زیاتر لە ٢٠ ساڵە رێگری لە چوونەوەی فەلەستینییەکان بە ناوچەکە دەکرێت.
ئاماژە بەوە دەکرێت کە ساڵی ٢٠٢٤ بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی سیستماتیکی و چڕ و پڕی خانووبەرەی فەلەستین لەسەر جوگرافیای فەلەستین، سەختترین و مەترسیدارترین ساڵ دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
٣ منداڵی ساوا، کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە لە ماڵێکی گەرم بێبەش بوون، بەهۆی کاریگەرییەکانی سەرما گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست راگەیەندراوە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی بەعلەبەک ئەنجام دایەوە.
سەهیۆنییە داگیرکەرەکان بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەناری غەززە، هێرشەکانیان بۆ سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکوور و ناحیەی زەیتون لە ناوەند چڕتر دەکەنەوە.
محەمەد عبدالرحمان وەزیری ناوخۆی حکومەتی کاتەیی سوریا راگەیاند، لە ئەنجامی کەمینێکی پاشماوەی رژێمی پێشوو لە گوندەواری پارێزگای تەرتووس ١٤ کارمەندی ئاسایشی گیانیان لە دەست دا.