وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە شاری حومسی وڵاتی سوریا هاوکاری خێرخوازی بە سەر سەدان خانەوادە دابەش کرد.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە وڵاتی سوریا و لە ئەنجامی چالاکییەکاندا دوای ئیدلب و حەما ئەمجار لە شاری حومس هاوکاری بە سەر سەدان خانەوادە دابەش کرد.
هاوکارییەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی خێرخوازی یەتیم ئەلی ئەوروپا، ئیهۆ ئەبرار و وەقفی یەتیمەکان ئەنجام درا و لە شاری حومس خۆراک و نان و سووتەمەنی بە سەر سەدان خانەوادە دابەش کرا.
ئەردال ئەلیبویوک یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی وەقفی کاروانی ئومێد سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی، "ئێستا لە شاری حومسی سوریایین کە یەکێکە لە گەورەترین شارەکانی وڵات. ئێستا لێرە نان و خۆراک و هەروەها سووتەمەنی دابەش دەکەین. ئێمە کاروانی ئومێد، وەقفی یەتیمەکان، یەتیم ئەلی ئەوروپا و ئیهۆ ئەبرار پێکەوە کار دەکەین. ئەم شارە یەکێک لەو شارانەی دوای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی زیاترین کوشتاری تێدا رووی داوە. لێرە پێویستی بە هەموو جۆرە سووتەمەنی، جڵوبەرگ و خۆراک هەیە. وەک رابردوو بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان. دەمەوێت جارێکی دیکە دووبارە بکەم کە ئەرکێکی گەورە لە ئەستۆی خێرخوازەکاندایە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەسعەد حەسەن شیبانی وەک وەزیری دەرەوەی نوێی سوریا دەستنیشان کرا.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیاند، لە سوریا ٢ هەزار سەربازی ئەمریکا هەن. ئەم ژمارەیە زۆر زیاترە لە ئامارەکانی رابردوو کە دەگوترا ٩٠٠ سەربازی ئەمریکا لە سوریا هەیە.
لە شاری بەیت لەحمی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە لایەن داگیرکەران دانرابوو منداڵێک شەهید بوو.
لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی وەگەڕانی پاسێک ٣ کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوون.