لە ئەنجامی بۆردومانکردنی ئۆتۆمبێلێک لە لایەن فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەر لە شاری تولکەرم کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو ٤ کەس شەهید بوون و ٣ کەسیش بە سەختی بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی ئاژانسی فەرمی هەواڵەکانی فەلەستین وەفا، لە ئەنجامی بۆردومانکردنی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی بەلاونە لە کەمپی تولکەرمی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو ٤ کەس شەهید بوون و ٣ کەسیش بریندار بوون.
لە گرتەڤیدیۆکان دەبینرێت کە ئۆتۆمبێلەکە بە گشتی ئاگری گرتووە و سووتاوە.
دوای شەهیدبوونی ٤ کەس لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەی شەهیدەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا ئەمڕۆ گەشتە ٦ کەس.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی هێرشیان کردبوو سەر شاری نابلوس و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس شەهید بوبوون کە یەکێکیان ئافرەتێکی ٨٠ ساڵە بوو.
لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە کەرتی ڕۆژئاوا ٨٢٤ کەس شەهید بوون کە ١٦٨یان منداڵن و ٦ هەزار و ٥٠٠ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەسعەد حەسەن شیبانی وەک وەزیری دەرەوەی نوێی سوریا دەستنیشان کرا.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیاند، لە سوریا ٢ هەزار سەربازی ئەمریکا هەن. ئەم ژمارەیە زۆر زیاترە لە ئامارەکانی رابردوو کە دەگوترا ٩٠٠ سەربازی ئەمریکا لە سوریا هەیە.
لە شاری بەیت لەحمی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە لایەن داگیرکەران دانرابوو منداڵێک شەهید بوو.
لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی وەگەڕانی پاسێک ٣ کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوون.