کاروانی ئومێد بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە وڵاتی سوریا و لە ئەنجامی چالاکییەکاندا لە کەمپی حەندەراتی شاری حەلەب هاوکاری گۆشت و نان بە سەر گەلی ناوچەکە دابەش کرد.
کاروانی ئومێد کە چەندین ڕۆژە لە شارەکانی ئیدلب، حەما و حومسی وڵاتی سوریا هاوکاری خۆراک و خواردن و نان و سووتەمەنی بە سەر هاوڵاتیان دابەش دەکات ئەمجار لە کەمپی حەندەراتی شاری حەلەب هاوکاری نان و گۆشت دابەش کرد.
ئەردال ئەلیبویوک یاریدەدەری سەرۆکی گشتی کاروانی ئومێد سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی، "ئێمە لە سوریا بەردەوامین لە کاری هاوکاریمان. ئێمە لە کەمپی حەندارەتین کە ڕاست لە تەنیشت حەلەبەوەیە و زۆربەی دانیشتووانی فەلەستینییە. لە کاتێکدا ئەمە شوێنێک بوو کە پێش شەڕی ناوخۆ نزیکەی ٢ هەزار خێزان (نزیکەی ١٠ هەزار کەس) تێیدا ژیاون، بەڵام لە ئێستادا تەنها ١٨٠ خێزان دەژین. خەڵک ناچار بوون لەو ئۆردوگایە کۆچ بکەن کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمەوە بوو بە شوێنی نیشتەجێبوون. وەک دامەزراوەیەک گۆشت و نانمان بەسەر خێزانەکانی ئێرە دابەش کرد. ئێمە بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانیان، تەنانەت تا ڕادەیەک، بۆ ئەوەی هەست بکەن کە تەنیا نین، و وایان لێبکەین هەست بکەن کە ئێمە هەمیشە وەک برایان لە تورکیاوە لەگەڵیانداین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەسعەد حەسەن شیبانی وەک وەزیری دەرەوەی نوێی سوریا دەستنیشان کرا.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیاند، لە سوریا ٢ هەزار سەربازی ئەمریکا هەن. ئەم ژمارەیە زۆر زیاترە لە ئامارەکانی رابردوو کە دەگوترا ٩٠٠ سەربازی ئەمریکا لە سوریا هەیە.
لە شاری بەیت لەحمی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە لایەن داگیرکەران دانرابوو منداڵێک شەهید بوو.
لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی وەگەڕانی پاسێک ٣ کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوون.