سەربازەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە گوندی ماریەی شاری دەرعای وڵاتی سوریا تەقەی کردە سەر خۆپیشاندەران و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم کەسێک بریندار بوو.
بە پێی راگەیەندراوی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەلوەتەن ئۆنلاین، سەربازەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە گوندی ماریەی شاری دەرعای وڵاتی سوریا تەقەی کردە سەر خۆپیشاندەران و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم کەسێک بریندار بوو.
لە هەواڵەکە باس لەوە کرا، خۆپیشاندەران بە داوای کێشانەوەی هێزەکانی داگیرکەر لە ناوچەکە خۆپیشاندانیان ئەنجام دابوو.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە کە هێزەکانی داگیرکەر بەرەو پەراوێزی ڕۆژاوای شاری ئەلڕەفید لە پارێزگای قونەیترە لە باشووری سوریا پێشڕەوی دەکەن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەڵکشانی بەرچاو لە نزیک بەرزاییەکانی جۆلان کە لەلایەن سەهیۆنییەکانەوە داگیر کراوە.
ڕوانگەکە بە پشتبەستن بە شاهێدحالەکان، هێزەکانی داگیرکەر ژمارەیەکی زۆر سەربازی سەهیۆنی رەوانەی ناوچەکە کردووە.
ڕوانگە بە راگەیاندنی ئەوەی کە سەربازە داگیرکەرەکان ڕۆژی چوارشەممە نزیکەی نۆ کیلۆمەتر بەرەو لادێکانی دەرعا پێشڕەوییان کردووە و داگیرکەران چوونەتە ناو گوندی قوایە لە نزیک سنووری سوریا و ئوردن و بەنداوی مێژوویی ئەلوەحدە.
هەروەها راگەیەندراوە کە هێزەکانی داگیرکەر چوونەتە ناو کۆمەڵگەی فەوجی ٧٤ی سوپای پێشووی سوریا لە نزیک گوندی سەیدا کە دەکەوێتە سنووری ئیداری نێوان پارێزگاکانی قونەیترە و دەرعا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە ڕووخانی رژێمی ئەسەد لە سووریا، داگیرکارییەکانی لە سنووری سووریا فراوانتر کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەسعەد حەسەن شیبانی وەک وەزیری دەرەوەی نوێی سوریا دەستنیشان کرا.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیاند، لە سوریا ٢ هەزار سەربازی ئەمریکا هەن. ئەم ژمارەیە زۆر زیاترە لە ئامارەکانی رابردوو کە دەگوترا ٩٠٠ سەربازی ئەمریکا لە سوریا هەیە.
لە شاری بەیت لەحمی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە لایەن داگیرکەران دانرابوو منداڵێک شەهید بوو.
لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی وەگەڕانی پاسێک ٣ کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوون.