رژێمی سەهیۆنی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرشە جینۆسایدییەکانی لە غەززە، لە بەرامبەر بەرخۆدانی شەرەفمەندانەی خەڵکی غەززە و موجاهیدەکان ناچار بوو ئاگربەست قبوڵ بکات.
دوابەدوای هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ وە بەردەوامە پێشکەوتنی گرنگ بەرەو ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە بەدی هات.
بە پێی ئەو زانیارییە شکێنەرانەی بە ئاژانسی ڕۆیتەرز گەیشتوون، رژێمی سەهیۆنی و حەماس لە کۆتایی دانوستانەکانی قەتەر لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتوون.
لە بەیاننامەکەدا راگەیەندراوە کە ئاگربەست لە غەززە بەدیهاتووە و "ئیسرائیل گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ ئاگربەست."
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن حەماسەوە سەبارەت بەو پرسە بڵاو کراوە ئاماژە بەوە کراوە کە "بزووتنەوەی حەماس وەڵامی ناوبژیوانانی دایەوە".
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە ماوەیەکی کورتدا سەبارەت بە پێشنیاری ئاگربەست وەڵامی ناوبژیوانانی دایەوە.
مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی ئەو پێشنیازە کە لەلایەن ناوبژیوانانەوە پێشکەشکرا.
لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا هاتووە، "بزووتنەوەکە پشتڕاستی دەکاتەوە کە بە ڕێنوێنی بە پابەندبوونی گەلی ئیرادەدارمان لە کەناری غەززە بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی سەهیۆنییەکان و کۆتاییهێنان بە کۆمەڵکوژییەکان و شەڕی جینۆسایدی بەردەوام کە ڕووبەڕووی دەبنەوە، بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە و ئەرێنی وەڵامی ئەو ئۆفەرە داوەتەوە."
ترامپ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند کە ڕێککەوتنێک لە نێوان ڕژێمی سەهیۆنی و حەماس ئەنجام دراوە.
ترامپ لە راگەیەندراوێکدا لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای تروت سۆشیال رایگەیاند، ڕێککەوتن لە نێوان لایەنەکاندا کراوە.
ترامپ لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاند، "رێککەوتن لەسەر زیندانیانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ئاگربەست لە غەززە) کراوە. بەم نزیکانە ئازاد دەکرێن. سوپاس."
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە میدیا داگیرکەرەکاندا بڵاوکراونەتەوە، ئەمشەو ئاگربەستەکە واژۆ دەکرێت و راگەیاندنەکەش بۆ ١٦ی مانگی ١ دوادەخرێت.
لە یەکەم بەیاننامەی فەرمی ڕژێمی سەهیۆنیدا راگەیەندرا کە ڕۆژی پێنجشەممە ئاگربەست پەسەند دەکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەڕی جینۆسایدی سەهیۆنی داگیرکەر لە دژی کەناری غەززە ماوەی ٤٦٧ ڕۆژە بەردەوامە و شەوی ڕابردوو راگەیەندرا کە لە ڕێگەی نێوەندگیری قەتەر، میسر و ئەمریکا ڕێککەوتنی ئاگربەست کراوە.
لە شاری ئۆمدورمانی وڵاتی سوودان لە ئەنجامی هێرشی تۆپهاوێژی ١٢٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
کەتائیبی قەسام دوای راگەیاندنی ئاگربەست پەیامێکی ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسامیان بڵاو کردەوە کە لە سەرەتای تۆفانی ئەقسادا بڵاوکردەوە.
عیزەت ریشق ئەندامی ئۆفیسی سیاسی حەماس راگەیاند، بە ئیزن و لوفتی خودا رژێمی داگیرکەر لە بەرامبەر تەواوی مەرجەکانی حەماس بۆ ئاگربەست کە لە یەکەم ڕۆژەوە پێشکەشی دەکات ئەژنۆی دانا.