رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر شارۆچکەی قەلقیلیای کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و ٦٤ کەسی دەستبەسەر کرد کە هەنێکیان منداڵ بوون.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی قەلقیلیای کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و لانیکەم ٦٤ کەسی دەستبەسەر کرد کە هەنێکیان منداڵ بوون و گەلی ناوچەکەی ناچار کرد کە دوکانەکانیان دابخەن.
داگیرکەران هێرشیان کردە سەر خانووکان و مزگەوتێک لە شارۆچکەی ئازون.
لە نێوان هێزەکانی داگیرکەر و فەلەستینییەکان کە ناڕەزایەتییان دەردەبڕی لە بەرامبەر هێرشەکە شەڕ دەرکەوت. فەلەستینییەکان داگیرکەرانیان بەردباران کرد و لە بەرامبەردا داگیرکەران بە گولڵە و گازی فرمێسکڕێژ هێرشی کردە سەر فەلەستینییەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و ١٠٠ فەلەستینی دیکەی دەستبەسەر کرد.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی وڵات و دەرەوەی وڵات چالاکییەکانی خێرخوازی بەڕێوە دەبات لە وڵاتی بروندی هاوکاری بەتانیە بە سەر لافاولێدراوەکان دابەش کرد.
لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی جووڵەکە بۆ سەر فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو لانیکەم ٢١ کەس بریندار بوون. لە ئەنجامی رووداوەکاندا ژمارەیەکی زۆر خانوو، شوێنی کار و ئۆتۆمبێل سووتان.
لە پارێزگای بۆلووی وڵاتی تورکیا لە ناو هۆتێلێک ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ کەسیش بریندار بوون.