لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی سولاوەسی ڕۆژئاوای وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی زەوی لەرزینێک لە ناوچەی ماموجوی ویلایەتی سولاوەسی ڕۆژئاوای وڵاتی ئەندەنۆسیا لانیکەم ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بە سەختی بریندار بوون.
تەسلیم سوکیرنۆ سەرۆکی ئاژانسی رێگریکردن لە کارەساتەکانی ناوچەی ماموجو راگەیاند، زەوی لەرزینەکە دوای بارینی باران بۆ ماوەی زیاتر لە ٨ کاتژمێر رووی داوە.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ خانوو لە ژێر خاکدا ماون و یەکێک لە قوربانییەکان کۆرپەیەکی ١ ساڵەیە.
بریندارەکان لە لایەن تیمەکانی تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کران.
چالاکییەکانی فڕیاگوزاری و رزگارکردن لە ناوچەکە بەهۆی دارستانیبوونی ناوچەکە بە دژواری بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری بەناو داگیرکەر زیانە سەربازییەکانی خۆی راگەیاند. رایگەیاند کە ٨٤١ داگیرکەر کوژراون.
شاندێکی حەماس بە سەرکردایەتی محەمەد دەرویش سەرۆکی ئەنجومەنی رابەرایەتی حەماس بۆ دانوستان لەبارەی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر چووە قاهیرە.
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا راگەیاند، "١٤مین کەشتی چاکە" کە هەڵگری ٨٧١ تۆن هاوکاری مرۆییە لە بەندەری مێرسینەوە بەرەو غەززە بەڕێوە کەوت.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ئارەزۆی خۆی بۆ گواستنەوەی فەلەستینییەکان لە غەززە بۆ "شوێنەکانی ئەمنتر" وەک میسڕ و ئوردن دووبارە کردەوە و راگەیاند کە لە قۆناغێکی نزیکدا لە واشنتۆن لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر دیدار دەکات.