ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام شەهادەتی فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام و ٦ فەرماندەی دیکەی پشتڕاستکردەوە.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر سەهیۆنی فەرماندەی گشتی محەمەد زەیف و ٦ فەرماندەی دیکە شەهید بوون.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام لە کەناڵی تەلەگرام راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "ماتەمینی بۆ شەهیدبوونی فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام محەمەد زەیف دەگرین."
لە راگەیەندراوەکەی ئەبو عوبەیدەدا هاتووە، "ئەی کۆمەڵەی شەهیدان، کۆمەڵەی قارەمانان و موجاهیدان و خۆڕاگری گەل و نەتەوەکەمان، ئەی جەماوەری نەتەوەی عەرەب و ئیسلامیمان و ئەی گەلی ئازاد لە هەموو جیهان، ئاشتی و ڕەحمەت و بەرەکەت، ڕەحمەتی خوای گەورەتان لێ بێت.
دوای تەواوکردنی هەموو ڕێکارە پێویستەکان و پابەندبوون بە هەموو ڕێوشوێنە ئەمنییەکان کە بەهۆی شەڕ و مەرجە مەیدانییەکانەوە سەپێنراون و بەدواداچوونە پێویستەکان و وەرگرتنی هەموو زانیارییە پەیوەندیدارەکان، کەتائیبی قەسام مەزنی موجاهیدان و فەوجەکەی قارەمان کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی سوپای گشتی پێشکەش بە منداڵان کرد لە گەلە گەورەکەمان و میللەتەکەمان و هەموو لایەنگرانی ئازادی و بەرخۆدان لە جیهاندا شەهیدبوونی کۆمەڵێک سەرکردە رادەگەیەنێت. ئەمانە بریتین لە؛
- شەهیدی ئوممەتی گەورە، سەرئەرکانی گشتی کەتائیبی قەسام فەرماندە محەمەد زەیف (ئەبو خالد)
- شەهیدی گەورە فەرماندە مەروان عیسا (ئەبو البەرا)، یاریدەدەری سەرئەرکانی گشتی کەتائیبی قەسام
- شەهیدی موجاهید غازی ئەبو تەماعە (ئەبو موسا)، فەرماندەی بەشی چەک و خزمەتەکانی شەڕ
- رابەری موجاهیدی قارەمان، رائید سابیت فەرماندەی یەکینەکانی سەرچاوەکانی مرۆیی (ئەبو محەمەد)
- فەرماندەی لیواکانی خان یونس فەرماندەی قارەمان و موجاهید رافع سەلەمە (ئەبو محەمەد)
هەروەها پێشتر شەهادەتی دوو فەرماندەی دیکە لە کاتی شەڕ رامانگەیاندبوو، ئەمانە؛
- فەرماندەی لیواکانی باکوور ئەحمەد غەندوور (ئەبو ئەنەس)
- ئەیمەن نوفەل فەرماندەی لیواکانی ناوەندی (ئەبو ئەحمەد)
خودا رەحمی لەوان بکات، خودا لەوان رازی بێت، سڵاو لە رووحی پاکی ئەوان و هەموو شەهیدەکانی میللەتەکەمان بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنجومەنی مزگەوتەکانی ئەندەنۆسیا راگەیاند، بۆ عیبادەتی گەلی غەززە پلانیان داڕێژتووە ١٠٠ مزگەوت لە غەززە دروست بکەن. لە بەشی یەکەمدا ١٠ مزگەوتی کاتەیی دروست دەکرێت.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بانگێشتی ئەنجامدانەوەی نوێژی مردووی غیابی بۆ فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام شەهید محەمەد زەیف و فەرماندە شەهیدەکانی دیکە کرد.
هودا پار بەهۆی شەهادەتی فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس و ٦ فەرماندەی دیکە پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
لە ئەنجامی رێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١١٠ ئەسیری دیکە ئازاد کران.