هێزەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ گروپی چوارەمی ئەسیرانی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیرەکانیان لە غەززە ئازاد کرد.
پاسەکانی سەر بە خاچی سووری نێودەوڵەتی ئەسیرە ئازادکراوەکانی فەلەستینییان بۆ ڕامەڵڵا گواستەوە. سەدان کەس لە کەسوکاری ئەسیرانی فەلەستینی، ڕۆژنامەنووسان و هێزە ئەمنییەکانی فەلەستین بۆ پێشوازیکردنیان کۆبوونەوە.
هەر لە پێش ئازادکردنی ئەسیرەکان، هێزە داگیرکەرەکان هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی بەیتونیا. ئەمەش وەک پراکتیزەیەک ئاماژەی پێکرا کە داگیرکەران لە پرۆسەکانی پێشووی ئاڵوگۆڕکردندا ئەنجامیان دابوو.
بەگوێرەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەکان، هێزەکانی داگیرکەر بۆمبی دەنگییان ئاراستەی فەلەستینیەکان کردووە کە لە بەیتونیا کۆبوونەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەسیرانی فەلەستین، لە لیستی ئەو زیندانیانەی ئەمڕۆ ئازاد کراون، ٩ زیندانی نەخۆش هەبوون. لەبەرامبەردا داگیرکەران ڕێککەوتن لەسەر ئازادکردنی ١٢ زیندانی هەتاهەتایی و ١١١ زیندانی غەززی.
بەگوێرەی ئەو نووسینگەیە، داگیرکەری ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئازادکردنی هەزار فەلەستینی کە لە دوای ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە غەززە بە دیل گرتبووی. ئەو ١١١ زیندانییەی ئەمڕۆ ئازادکران، لە چوارچێوەی ئەم لیستەی هەزار کەسیدا مانەوە. جگە لەوەش ١١٠ زیندانی هەتاهەتایی ئازاد دەکرێن.
بەپێی ئەو لیستەی کە شەوی ڕابردوو لەلایەن دەسەڵاتی کاروباری ئەسیرانی فەلەستین، یانەی ئەسیرانی فەلەستین و نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەسیرەکان بڵاوکراوەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ ١٨٣ زیندانی ئازاد بکرێن. ٧ کەس لە لایەن داگیرکارییەوە دیپۆرتی میسر کران و دواتر ئازاد کران.
ئەمڕۆ کەتائیبی قەسام لە ئەنجامی رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی ئەسیر ٣ ئەسیری داگیرکەری ئازاد کردبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای پاکستان راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی ویلایەتی بەلچوستان ١٨ سەرباز گیانیان لەدەستداوە و ٢٣ چەکدار کوژراون.
فەلەستینییە نەخۆش و بریندارەکانی غەززەیی دوای ٨ مانگ توانیان لە دەروازەی رەفەحەوە بچنە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەری پزیشکی.
بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکردنی پێشڕەوییەکانی بۆ ناو سوریا و داگیرکردنی ناوچەی پاراستن، بۆ یەکەم جار گروپێکی بەرخۆدان وڵامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر دایەوە.