سوپای پاکستان راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی ویلایەتی بەلچوستان ١٨ سەرباز گیانیان لەدەستداوە و ٢٣ چەکدار کوژراون.
یەکینەی کاروباری پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیان سەر بە سوپای پاکستان راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆن لە ناوچەی هارنای ویلایەتی بەلوچستان ١١ چەکدار کوژراون و لە ناوچەی کالات لە ئەنجامی شەڕدا ١٢ چەکدار کوژراون.
هەروەها باس لەوە کرا، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکاندا ١٨ سەرباز کە بەشداریان لە ئۆپڕاسیۆنەکاندا کردبوو گیانیان لەدەستداوە.
لەم دواییانەدا هێرش و چالاکییەکانی گرووپە چەکدارەکان لە پاکستان و بە تایبەت لە خەیبەر پەختونخوا و بەلوچستان زیادی کردووە.
دوێنێ باڵی راگەیاندنی سوپا رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لە چەندین ئۆپڕاسیۆندا لە خەیبەر پەختونخوا ١٠ چەکداریان کوشتووە.
شانەی کاروباری میدیایی سوپای بەلوچستان رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی ئەمنی لە ناوچەی قیلا عەبدوڵڵای بەلوچستان دوو سەرباز کوژراون و پێنج چەکداریش کوژراون.
بە گوتەی بەرپرسانی پاکستان، گرووپی سەرەکی بەرپرس لە هێرشەکان، تەحریکی تالیبانی پاکستانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ گروپی چوارەمی ئەسیرانی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیرەکانیان لە غەززە ئازاد کرد.
فەلەستینییە نەخۆش و بریندارەکانی غەززەیی دوای ٨ مانگ توانیان لە دەروازەی رەفەحەوە بچنە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەری پزیشکی.
بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکردنی پێشڕەوییەکانی بۆ ناو سوریا و داگیرکردنی ناوچەی پاراستن، بۆ یەکەم جار گروپێکی بەرخۆدان وڵامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر دایەوە.