شای ئوردن: هەڵوێستی خۆمان لە دژی ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان بۆ ترامپ دووپاتکردەوە!
![شای ئوردن: هەڵوێستی خۆمان لە دژی ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان بۆ ترامپ دووپاتکردەوە! شای ئوردن: هەڵوێستی خۆمان لە دژی ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان بۆ ترامپ دووپاتکردەوە!](/img/NewsGallery/2025/2/12/442130/FeaturedImage/7b56a270-fdd1-48bf-a7c5-e650af055ec7.webp)
شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتۆن رایگەیاند، "هەڵوێستی بێ چەواشەکاری ئوردنم لە دژی ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا دووپاتکردەوە، ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەبێت بەبێ ئاوارەکردنی فەلەستینییەکان ئەنجام بدرێت."
شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن دوای دیدارەکەی لەگەڵ دۆنالد ترامپ لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
شای ئوردن وتی، "من سوپاسگوزارم بۆ پێشوازی گەرمی سەرۆک کۆمار. کۆبوونەوەیەکی بنیاتنەریان لەگەڵ ترامپم ئەنجامدا، باسمان لە هاوبەشی درێژخایەنی ئوردن لەگەڵ ئەمریکا کرد. ئەم هاوبەشییە بۆ سەقامگیری و ئاشتی و ئاسایشی هاوبەش بەردەوامە."
"دەبێت ئاوەدانکردنەوەی غەززە بەبێ ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان ئەنجام بدرێت"
شا عەبدوڵڵا سەبارەت بەو دیدارە راگەیاند، "جەختم لەوە کردەوە کە گرنگترین پابەندبوونم بە ئوردن و سەقامگیرییەکەی و خۆشگوزەرانی ئوردنییەکانە.
هەڵوێستی بێ چەواشەکاری ئوردنم لە دژی ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا دووپاتکردەوە. ئەمە هەڵوێستی هاوبەش و یەکلاکەرەوەی جیهانی عەرەبییە. ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەبێت بەبێ ئاوارەکردنی فەلەستینییەکان بەدی بهێنرێت و چارەسەرکردنی قەیرانی مرۆیی لەم پرۆسەیەدا دەبێت لە پێشینەی کارەکانی هەمووان بێت.
ڕێگای دەستەبەرکردنی سەقامگیری ناوچەکە بریتییە لە دامەزراندنی ئاشتییەکی دادپەروەرانە لەسەر بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەتی. ئەمەش پێویستی بە سەرکردایەتی ئەمریکا هەیە. سەرۆک ترامپ پیاوێکی ئاشتییە. ڕۆڵی سەرەکی بینی لە ئاسانکاری بۆ ئاگربەستی غەززە. پێشبینی دەکەین ئەمریکا و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دڵنیابن لەوەی ئەم ئاگربەستە بەردەوام بێت.
هەروەها هێمام بۆ ئەوە کرد کە هەر جۆرە کەمبوونەوەی گرژییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا و هەر تێکچوونێک لەوێ دەتوانێت کاریگەری دوور مەودای لەسەر هەموو ناوچەکە هەبێت.
بەردەوام دەبین لە ڕۆڵی کارا لەگەڵ هاوبەشەکانمان بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەکی دادپەروەرانە و هەمەلایەنە بۆ هەمووان لە ناوچەکەدا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، بەهۆی قەیرانی خۆراک لە کەرتی غەززە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ـەوە ٢ هەزار و ٣٦٩ منداڵ بەهۆی بەدخۆراکی چارەسەری بۆیان دەکرێت.
خۆبەزلزانین و دەربڕینی دەموچاوی شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن، کە سەردانی ئەمریکای کردبوو، بە ئامادەبوونی ترامپ بوو بە بابەتی گاڵتەجاڕی بیروڕای گشتی جیهان.
حەماس لە راگەیەندراوێک سەبارەت بە راگەیەندراوەکانی ترامپ لەبارەی غەززە راگەیاند کە لە پلانەکەی سەرناکەوێت و ئەگەر رژێمی داگیرکەر پابەندی مەرجەکانی ئاگربەست بێت ئەوانیش پابەندی رێککەوتەنەکە دەبن.
مەڵبەندی شارۆچكەی قۆسەری پارێزگای مێردینی هودا پار رێپێوانێک بۆ بژاردنی دەرسی کوردی لە قوتابخانەکان رێکخست.