حەماس بانگێشتی ئەنجام درانی خۆپیشاندان دەکات
![حەماس بانگێشتی ئەنجام درانی خۆپیشاندان دەکات حەماس بانگێشتی ئەنجام درانی خۆپیشاندان دەکات](/img/NewsGallery/2025/2/13/442323/FeaturedImage/cceccefd-dbe7-416a-b912-5336d74d750a.webp)
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بانگێشتی ئەنجام درانی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە دژی پلانی ترامپ بۆ کۆچی زۆرەملێ کرد.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بانگێشتی ئەنجام درانی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە ١٤-١٥-١٦ی شوبات لە دژی پلانی ترامپ بۆ کۆچی زۆرەملێ کرد.
حەماس لە راگەیەندراوێکی نووسراودا راگەیاند، "بانگیشتی گەلەکەمان، جیهانی عەرەبی و ئیسلامی و تەواوی گەلانی ئازادی جیهان دەکەین، بۆ رەتکردنی پلانی کۆچی زۆرەملێی گەلی فەلەستیمان لە خاکەکانیان لە چوارلای جیهان رێپێوان و چالاکییەکانی هەمدڵی و پشتیوانی ئەنجام بدەن."
لە راگەیەندراوەکە داوا کرا، لە ڕۆژانی هەینی، شەممە و یەکشەممە (١٤، ١٥، ١٦ی شوبات) لە دژی پلانەکانی رژێمی داگیرکەر و پشتگرەکانی خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس جەختی لەوە کرد کە بۆ بەردەوامبوونی ئاگربەست دەبێت رژێمی داگیرکەر پابەندی مەرجەکانی ئاگربەست بێت و دەیانەوێت فشار بە سەر داگیرکەران بسەپێنن بۆ ئەوەی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت.
لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی لە بەردەم بارەگای وەزارەتی گەشەپێدانی شار و نیشتەجێکردن کەسێک گیانی لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بە دیدارەکەی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، "ئەویش وەک سەرۆک پوتین دەیەوێت ئاشتی دروست بکات، کاتی ئەوە هاتووە ئەم شەڕە گاڵتەجاڕانە بوەستێنرێت."
لە ئەمریکا فڕۆکەیەکی سەربازی کەوتە ناو کەنداوی سان دیێگۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا. دوو فڕۆکەوان بە زیندوویی رزگار کران.