لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە ٣ پۆلیس شەهید بوون

لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر شاری رەفەح لە باشووری کەرتی غەززە ٣ ئەندامی ئاسایش شەهید بوون و چەند کەسێکیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی فەلەستینی، هێرشەکە بۆ سەر تیمی ئاسایشی گواستنەوەی هاوکارییەکان لە ناوچەی شەوکە لە ڕۆژهەڵاتی شاری رەفەح ئەنجام دراوە.
وەزارەتی ناوخۆی فەلەستین لە راگەیەندراوێک دەستنیشانی کرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ پۆلیس شەهید بوون و پۆلیسێکیش بە گرانی بریندار بوو و دواتر ئەویش شەهید بوو.
وەزارەتی ناوخۆ ئەو هێرشەی ئیدانە کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوبژیوانەکان کرد فشار بخەنە سەر داگیرکەری بۆ ئەوەی واز لە بەئامانجگرتنی پۆلیس بهێنن، کە دامەزراوەیەکی مەدەنییە و ئاسایشی مسۆگەر دەکات و کاروباری ڕۆژانەی هاوڵاتیان ڕێکدەخات.
لە لایەکی دیکەوە باس لەوە کرا کە هێزەکانی داگیرکەر لە کەمپی پەنابەرانی ئەبو موکتە لە شارۆچکەی خوزاعە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس تەقەیان لە کچێک کردووە.
دوێنێ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەر لە ناوچەی ئەبوحەلاوە لە ناوچەی شەوکە لە ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح هێرشێکی ئەنجامدا و بەهۆیەوە کەسێک شەهید بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەراسیمی بەخاک سەپاردنی رابەرانی حزب الله سەید حەسەن نصرالله و سەید هاشم سەفیودین ئەمڕۆ لە بەیروت بەڕێوە دەچێت.
رژێمی داگیرکەر ئازادکردنی تاقمی حەوتەمی ئەسیرانی فەلەستینی کە بڕیارە بەپێی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەست ئازاد بکرێن، دواخست. لە بەرامبەردا حەماس داوای لە ناوبژیوانان کرد کە داگیرکەران ناچار بکەن پابەندی رێککەوتنەکە بن.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی هەڵسەنگاندنی شەڕی ئۆکرانیا و رووسیا و دانوستانەکانی ئاشتی، رایگەیاند کە ئەو هاوکاریانەی کە بە ئۆکرانیایان داوە، وەریدەگرنەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٣٢٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٥٣ کەس.