ترامپ: هەرچییەک لە ئۆکرانیا دەستمان بکەوێت لێیان دەستێنین

دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی هەڵسەنگاندنی شەڕی ئۆکرانیا و رووسیا و دانوستانەکانی ئاشتی، رایگەیاند کە ئەو هاوکاریانەی کە بە ئۆکرانیایان داوە، وەریدەگرنەوە.
دۆنالد ترامپ، جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکای بە "گەمژە و بێتوانا" وەسفکرد، وتی "ئەوروپا ١٠٠ ملیار دۆلاری بەخشی، ئەمریکا ٣٥٠ ملیار دۆلاری بەخشی. چونکە ئێمە سەرۆک و ئیدارەیەکی گەمژە و بێتوانامان هەبوو."
ترامپ وتی "پارەکانمان وەردەگرینەوە. چونکە دادپەروەرانە نییە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوان پەیوەندییان لەگەڵ ئۆکرانیا هەبووە لەسەر ئەو پرسە، "وە دەبینین. بەڵام پێموایە زۆر نزیک بووینەتەوە لە ڕێککەوتن. باش دەبێت ئەگەر لەیەکەوە نزیک بین."
دۆنالد ترامپ بۆ دووپاتکردنەوەی بۆچوونەکانی کە دەبێت شەڕی ئۆکرانیا کۆتایی بێت، وتی، "لەگەڵ سەرۆک پوتین قسەم کردووە و پێموایە دەبێت کۆتایی پێبێت، دەبێت کۆتایی بێت. لەگەڵ سەرۆک زێلێنسکی دیدار دەکەم، لەگەڵ سەرۆک پوتین دیدار دەکەم."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٣٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٥٣ کەس.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی دەستی بە هێرشێکی نوێ بۆ سەر شار و کەمپی جەنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو کرد.
لە نێجیریا لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە کاتی دەستپێکردنی مەراسیمی بەخاک سەپاردنی رابەرانی حزب الله سەید حەسەن نصرالله و سەید هاشم سەفیودین رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان و جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێل کرد.