ئۆکراینا خەتی نێودەوڵەتی نەوتی رووسیای کردە ئامانج

سوپای ئۆکراینا خەتی نێودەوڵەتی نەوتی رووسیای کردە ئامانج کە لە کازاخستانەوە نەوت دەگوازێتەوە بۆ ئەوروپا.
فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینا پەمپی کۆنسۆرتیۆمی خەتی گواستنەوەی نەوتی خەزەر سەر بە رووسیای کردە ئامانج کە لە کازاخستانەوە نەوت دەگوازێتەوە بۆ ئەوروپا.
دەستنیشان کرا، لە ئەنجامی هێرشەکە زیان بە پەمپی کۆنسۆرتیۆم گەشتووە کە گەورەترین وێستگەی خەتەکەیە و لە ناوچەی کراسنۆدار لە باشووری رووسیایە.
باس لەوە کرا، لەو خەتەی کە ١٥٠٠ کیلۆمەتر درێژە شەریکەکانی ڕۆژئاوایی وەک چەڤرۆن، ئێکسۆنمۆبیل و شێل و حکومەتەکانی رووسیا و کازاخستان هاوبەشن.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا زیانێکی گیانی نەبووە و تیمەکان رێگریان لە دزەکردنی نەوتەکە کردوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٣١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٤٩ کەس.
ئەندامانی باندە چەکدارەکان لە پۆرت ئۆ پرینسی پایتەخت هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکان و ٢٠ کەسیان کوشت.
بەرخۆدانی فەلەستین لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی ئەسیر لەگەڵ سەهیۆنییەکانی داگیرکەر تەرمی ٤ داگیرکەریان رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کرد.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر ئەو کەسانەی ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو لە بەرامبەر وۆرکشۆپی هودا پار بەناوی "چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد."