ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٤٨ هەزار و ٣١٩ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٣١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٤٩ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
هەروەها بەهۆی پاشماوەی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر تەقینەوە رووی دەدەن و دەبێتە هۆی برینداربوون و شەهیدبوونی فەلەستینییەکان و هەنێک لە بریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکەیان شەهید دەبن.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٢٢ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٨ هەزار و ٣١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١١ هەزار و ٧٤٩ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس پشتڕاستی کردەوە کە لە نێوەندگرانەوە تۆمەتی پێگەیشتووە سەبارەت بە تەرمێک کە لە نێو ئەو چوار داگیرکەرە کوژراوەدا نەبووە.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەمپی جەنین لە باکووری کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو منداڵێک شەهید بوو.
کۆمیتەی دەوڵەتی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی قرغیزستان واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵی کۆتایی سەبارەت بە دیاریکردنی سنووری قرغیزستان و تاجیکستانی راگەیاند.
لە کاتێکدا کە بوونی سەربازی فەڕەنسا لە ئەفریقای ژێر سەحرا بەردەوامە لە داڕمان، بەم دواییە بنکەکەی لە کۆتدیڤوار رادەست کرد.