ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٩١ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٩١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٢٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
هەروەها بەهۆی پاشماوەی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر تەقینەوە رووی دەدەن و دەبێتە هۆی برینداربوون و شەهیدبوونی فەلەستینییەکان و هەنێک لە بریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکەیان شەهید دەبن.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٧ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٨ هەزار و ٢٩١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١١ هەزار و ٧٢٢ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٣١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٤٩ کەس.
ئەندامانی باندە چەکدارەکان لە پۆرت ئۆ پرینسی پایتەخت هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکان و ٢٠ کەسیان کوشت.
بەرخۆدانی فەلەستین لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی ئەسیر لەگەڵ سەهیۆنییەکانی داگیرکەر تەرمی ٤ داگیرکەریان رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کرد.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر ئەو کەسانەی ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو لە بەرامبەر وۆرکشۆپی هودا پار بەناوی "چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد."