٤٥ ساڵ لە زیندانەکانی داگیرکەران: سەروەری زیندان ئازادی خۆی بەدەست دەهێنێت

نایل بەرغوسی بەندکراوی فەلەستینی کە ٤٥ ساڵ لە زیندانەکانی سەهیۆنی داگیرکەردا بەسەر بردووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئازاد دەکرێت.
نایل ئەلبەرغوسی بەندکراوی فەلەستینی کە لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەردا بەندکرابوو و بەپێی کتێبی گینس لە ساڵی ٢٠٠٩دا "درێژترین زیندانی جیهانی" بووە، ئازاد دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی راگەیاندنی فەلەستین، بنەماڵەی بەرغوسی دوێنێ لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاندووە، "نایل بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هاوسەرەکەی کردووە و پێیان وتووە هەفتەی داهاتوو ئازاد دەکرێت، بەڵام دیپۆرت دەکرێتەوە بۆ دەرەوەی وڵات."
بنەماڵەی بەرغوسی رایگەیاندووە، بەرغوسی بڕیاری دیپۆرتبوونی قبوڵ کردووە و هەفتەی داهاتوو لە چوارچێوەی رێکەوتنی ئاڵوگۆڕی ئەسیران ئازاد دەکرێت.
نایل بەرغوسی ماوەی ٤٥ ساڵە لە زیندانە داگیرکەرەکاندا بەندکراوە و لەلایەن زیندانییەکانیەوە بە "ئەبو نور" (باوکی نور) ناوی دەبەن.
بەرغوسی کە لە زیندانەکانی داگیرکاریدا چووەتە ٤٥ ساڵەی خۆیەوە، ٣٤ ساڵ بەبێ پچڕان لە زینداندا بەسەر بردووە. ئەمەش درێژترین ماوەی دەستبەسەرکردنی بێ پچڕان بوو کە لە مێژووی بزووتنەوەی دیلەکانی فەلەستینیدا تۆمارکرابێت. دەسەڵاتدارانی داگیرکەر سەرەڕای چەندین ڕێککەوتنی پێشووی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان، ڕەتیانکردبووەوە ئازادی بکەن.
لە ١٩ی کانوونی دووەم رێککەوتنی ئاگربەست و پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان بزووتنەوەی خۆڕاگریی فەلەستین حەماس و رژێمی داگیرکەر لە کەرتی غەززە دەستی پێکرد. رێککەوتنەکە لە سێ قۆناغ پێکدێت کە هەر قۆناغێک ٤٢ ڕۆژ دەخایەنێت. قۆناغی یەکەم ئاڵوگۆڕی زیندانیان و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی لەخۆدەگرێت، دانوستانەکان بۆ قۆناغی دووەم و سێیەم بەردەوام دەبن. ئەم پرۆسەیە بە نێوەندگیری میسر و قەتەر بەڕێوە دەچێت.
لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەست، رژێمی داگیرکەر بەنیازە نزیکەی دوو هەزار بەندکراوی فەلەستینی ئازاد بکات، کە ٢٩٠ کەسیان سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە و هەزار و ٦٨٧یان بۆ ماوەی جیاجیا دەستبەسەر کراون. لە بەرامبەردا پێشبینی دەکرێت ٣٣ زیندانی سەهیۆنی کە لە لایەن بەرخۆدان لە غەززە بەدیل گیراون ئازاد بکرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆکراینا ڕاگەیاند، لە دەریای ئازاک بە مووشەک کەشتی مووشەکی رووسیا کرایە ئامانج و بەهۆی زیانەکەی پێگشتبوو ناچار مایەوە ناوچەکەی بەجێ بهێڵێت.
ئەمڕۆ هێزەکانی داگیرکەر و چەتەکانی جوولەکە جارێکی دیکە هەڵکوتانە سەر ژمارەیەکی زۆر گوند و شاری کەناری ڕۆژئاوا و هەنێک کەسیان دەستبەسەر کرد.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە بە پێویستی دەزانێت تۆمەتی ڕاکێتی و گەندەڵی بخرێتە پاڵ ملیاردێر جۆرج سۆرۆس لە پێوەندی لەگەڵ پشتگیرییە ڕاپۆرتکراوەکانی بۆ "ناڕەزایەتییە توندوتیژەکان" لەو وڵاتەدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ٩٦٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٩ هەزار و ٢٦٦ کەس.