لە نێجیریا ٨٠ کەس بەهۆی تای لاسا مردن

لە وڵاتی نێجیریا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لاسا ٨٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
ناوەندی کۆنترۆلی نەخۆشییەکانی وڵاتی نێجیریا راگەیاند، لە سەرەتای ساڵەوە نەخۆشی تای لاسا لە ٦٣ی ناوچەی ١١ ویلایەت بڵاو بووە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە نێوان ٣-٩ی شوبات ٥٤ حالەتی تووشبوون بە نەخۆشیەکە تۆماڕ کراوە و ١٠ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەی تووشبووان گەشتووە ٤١٣ کەس و ژمارەی گیان لەدەستدانیش گەشتووە ٨٠ کەس.
ساڵی رابردوو لە وڵات ١٩٠ کەس گیانیان لەدەستدابوون.
حکومەتی نێجیریا لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای لاسا باری لەناکاو راگەیاندبوو.
بەرپرسان هۆشداری دەدەن هاوڵاتیان خۆیان لە مشک و خوڕۆکەکانی دیکە بە دوور بگرن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە بەرازیل لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و پاسێک ١٢ خوێندکاری زانکۆ گیانیان لەدەستدا و ٢١ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆبمی بۆ سەر هێزەکانی سوپای بەنین لە ئەفریقای ڕۆژئاوا ٤ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ لە نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئاڵوگۆڕی ئەسیر بەڕێوەدەچێت و حەماس ٦ ئەسیری داگیرکەر و رژێمی داگیرکەر ٦٠٢ فەلەستینی ئازاد دەکات.
لە ویلایەتی ئیداهۆی وڵاتی ئەمریکا لە ئەنجامی تێکچوونی هەلیکۆپتێرێک کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.