دوایین ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە ئەنجامی قۆناغی یەکەم ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت

ئەمڕۆ لە نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئاڵوگۆڕی ئەسیر بەڕێوەدەچێت و حەماس ٦ ئەسیری داگیرکەر و رژێمی داگیرکەر ٦٠٢ فەلەستینی ئازاد دەکات.
٨ـەم ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە غەززە ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت.
کەتائیبی عیزەدین قەسام لقی سەربازی حەماس راگەیاند، ئەمڕۆ ٦ ئەسیری داگیرکەر بەناوەکانی ئیلیا مەیمون ئیسحاق کۆهن، عومەر شیم توف، عومەر وەنکەرت، تال شوهام، وئەڤیرا مەنغیستوو و هیشام ئەلسەید ئازاد دەکرێن.
دەستنیشان کرا، ئەسیرەکان مەنغیستو و ئەلسەید زیاتر لە ١٠ ساڵە لە غەززە بەدیل گیراون.
لە بەرامبەردا رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٦٠٢ فەلەستینی ئازاد دەکات.
ئۆفیسی میدیایی ئەسیرەکان سەر بە حەماس راگەیاند، ٥٠ کەس لە ئەسیرەکان سزای زیندابوونی هەتاهەتای، ٦٠یان سزای قورس بە سەریان سەپێندراوە و ٤٤٥ ئەسیریش لە غەززە بەدیل گیراون.
حەماس لە ١٩ی کانوونی دووەمەوە ٢٣ ئەسیری داگیرکەر کە ١٩یان زیندوو و ٤یان مردوو بوون و ٥ ئەسیری تایلەندی رادەستی کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی بۆتسوانای کیشوەری ئەفریقا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمریکا فشاری خستۆتە سەر ئۆکرانیا سەبارەت بە دەستڕاگەیشتن بە یەدەگی کانزای بەرچاوی وڵاتەکە، هەڕەشەی بڕینی دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکی کیێڤ دەکات بۆ ئەوەی ناچاری بکات ئەو داواکارییە قبوڵ بکات.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس ئەمڕۆ ئەسیرێکی داگیرکەری سەهیۆنی بە ڕەچەلەک عەرەب بە پێچەوانی ٥ ئەسیری دیکە بە بێ مەراسیمی فەرمی رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کرد.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو، غەززە "شوێنێکی سەرسوڕهێنەرە"، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ داگیرکردنی خاکەکانی فەڵەستین نیشاندا و وتی، "نازانم بۆچی ئیسرائیل وازی لێهێنا."