سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە رێگریکردن لە گەشتنی کۆنتێنەرەکان بۆ کەرتی غەززە

سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لەگەڵ ئەوەی رێککەوتنی ئاگربەستیان واژۆ کردوە بەڵام لە بەردەوامن لە رێگریکردن لە گەشتنی کۆنتێنەران بۆ کەرتی غەززە.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر کە کەرتی غەززەیان بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ مانگ بۆردومان کرد و بوونەتە هۆی وێرانکاریێکی گەورە لە کەرتی غەززە بەردەوامن لە رێگریکردن لە گەشتنی کۆنتێنەرەکان بۆ کەرتی غەززە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، سەهیۆنییەکان رێگری لە گەشتنی کۆنتێنەرەکان بۆ کەرتی غەززە دەکەن کە بۆ دروستکردنی شوێنی حەوانەوە بۆ فەلەستینییەکان پێویستە.
داگیرکەران تەنها رێگەیان داوە ١٢ کۆنتێنەر بچێتە ناو کەرتی غەززە کە ئەویش بۆ رێکخراوەکانی نێودەوڵەتییە و هێشتا بەردەوامە لە رێگری کردن لە گەشتنی ٦٠ هەزار کۆنتێنەر و ٢٠٠ هەزار خێمە کە بۆ گەلی غەززە زۆر پێویستە.
بە پێی رێککەوتنی ئاگربەست رژێمی داگیرکەر دەبێت رێگە بە گەشتنی هاوکارییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە بدات. بەڵام رژێمی داگیرکەر هەوڵ دەدات کۆنتێنەرەکان بکاتە بابەتە مامەڵە لە قۆناغی ئاڵوگۆڕی ئەسیردا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە بەرازیل لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و پاسێک ١٢ خوێندکاری زانکۆ گیانیان لەدەستدا و ٢١ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆبمی بۆ سەر هێزەکانی سوپای بەنین لە ئەفریقای ڕۆژئاوا ٤ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ لە نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئاڵوگۆڕی ئەسیر بەڕێوەدەچێت و حەماس ٦ ئەسیری داگیرکەر و رژێمی داگیرکەر ٦٠٢ فەلەستینی ئازاد دەکات.
لە ویلایەتی ئیداهۆی وڵاتی ئەمریکا لە ئەنجامی تێکچوونی هەلیکۆپتێرێک کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.