لێدوانی ئیستفزازی ترامپ سەبارەت بە غەززە: نازانم بۆچی ئیسرائیل دەستبەرداری دەبێت

دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو، غەززە "شوێنێکی سەرسوڕهێنەرە"، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ داگیرکردنی خاکەکانی فەڵەستین نیشاندا و وتی، "نازانم بۆچی ئیسرائیل وازی لێهێنا."
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، لێدوانی مشتومڕاوی سەبارەت بە غەززەی دا.
دۆنالد ترامپ ئاماژەی بەوەدا کە سەری سوڕماوە لە دژایەتی ئوردن و میسر لەگەڵ پلانەکەی بۆ ئاوارەبوونی زۆرەملێی فەلەستینییەکان لە ناوچەکەدا و وتی، "ئێمە ساڵانە ملیارەها دۆلار دەدەین بە ئوردن و میسر، کەمێک سەرم سوڕماوە کە ئەوان وا دەڵێن."
ترامپ بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، سەبارەت بە داهاتووی غەززە وتی، "حەماس نامێنێت، گەشەسەندن دەبێت و سەرلەنوێ بە تەختەیەکی پاک دەست پێدەکەیتەوە."
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانەکەی بۆ دەستبەسەرداگرتن و ئاوەدانکردنەوەی غەززە، فەلەستینییەکان مافی گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکە نابێت و غەززە وەک "پرۆژەی پەرەپێدانی خانووبەرە" دەبینێت.
لێدوانەکانی ترامپ کاردانەوەی بەرفراوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا و نیگەرانی جددی لەبارەی ئیمکانی پلانی ناچارکردنی فەلەستینییەکان بۆ کۆچکردن دروستکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کاتی دەستپێکردنی مەراسیمی بەخاک سەپاردنی رابەرانی حزب الله سەید حەسەن نصرالله و سەید هاشم سەفیودین رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان و جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێل کرد.
مەراسیمی بەخاک سەپاردنی رابەرانی حزب الله سەید حەسەن نصرالله و سەید هاشم سەفیودین ئەمڕۆ لە بەیروت بەڕێوە دەچێت.
رژێمی داگیرکەر ئازادکردنی تاقمی حەوتەمی ئەسیرانی فەلەستینی کە بڕیارە بەپێی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەست ئازاد بکرێن، دواخست. لە بەرامبەردا حەماس داوای لە ناوبژیوانان کرد کە داگیرکەران ناچار بکەن پابەندی رێککەوتنەکە بن.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی هەڵسەنگاندنی شەڕی ئۆکرانیا و رووسیا و دانوستانەکانی ئاشتی، رایگەیاند کە ئەو هاوکاریانەی کە بە ئۆکرانیایان داوە، وەریدەگرنەوە.