کەتائیبی ئەسیرێکی داگیرکەری سەهیۆنی بە ڕەچەڵەک عەرەب بە بێ مەراسیم رادەست دەکات

کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس ئەمڕۆ ئەسیرێکی داگیرکەری سەهیۆنی بە ڕەچەلەک عەرەب بە پێچەوانی ٥ ئەسیری دیکە بە بێ مەراسیمی فەرمی رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کرد.
بە پێی ناوەندی راگەیاندنی فەلەستین، سەرچاوەکانی سەر بە کەتائیبی قەسام باسیان لەوە کرد، بەم شێوەیە هەوڵ دراوە پەیامێک بە گەلی فەلەستین بدرێت.
دەستنیشان کرا، کەتائیبی قەسام بۆ ڕێزکردن لە کۆمەڵگای فەلەستین ئەسیرەکەی سەهیۆنی بە ڕەچەڵەک عەرەب بە ناوی هیشام ئەلسەیدی بە بێ مەراسیم رادەست کردووە.
بەگوێرەی ئەو بەیاننامەیە، قەسام ویستویەتی ڕەتکردنەوەی توندوتیژی خۆی لە پەیوەندیکردن و خزمەتکردنی فەلەستینییەکان لە سوپای داگیرکەردا نیشان بدات. ئەم جۆرە بارودۆخانە بە "حاڵەتێکی ناوازە کە لەلایەن هەموو گروپە بەرخۆدانەکانەوە ڕەت دەکرێنەوە و بە نائاسایی لە ناو کۆمەڵگادا دادەنرێت" وەسف کران.
سەرچاوەکان هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە رژێمی داگیرکەر لە ماوەی ئەو ١٠ ساڵەی کە لە دیلێتیدا بەسەری بردووە، بە تەواوی هیشام ئەلسەید لە بیر کردووە و گوێی بە بانگەوازی بنەماڵەکەی نەداوە بۆ ئازادکردنی. راگەیەندرا کە ئەو ڕاستییەی کە سەرەڕای خزمەتکردنی لە سوپای داگیرکەردا هیچ بایەخێکی پێ نەدراوە، سیاسەتی هەڵاواردنانەی سەهیۆنییەکان بەرامبەر بە ئەسیرانی غەیرە جوولەکە ئاشکرا دەکات.
ئەم بڕیارەی قەسام هاوکاتە لەگەڵ هەڵوێستی فەرمی ئەو کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە کاتی "ئینتفادەی شەرەف"دا راگەیەندرا. لەم ماوەیەدا حەماس دروشمی "نیشتمان هی خاوەن ڕاستەقینەکانیەتی؛ دانیشتووان دەبێت بچن"ی گرتەبەر.
هیشام ئەلسەید بووە شەشەمین ئەسیری رژێمی داگیرکەر کە ئەمڕۆ رادەست کرا. جگە لەوەش ٣ دیلی داگیرکەری دیکە لە کەمپی نوسەیرات کە ناوەندی کەرتی غەززەیە و ٢ دیلێکی دیکەی لە ڕەفەح رادەست کران. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی حەوتەمین ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستدا نرا کە لە ١٩ی کانوونی دووەمەوە کاری پێدەکرێت.
لەبەرامبەردا چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ٦٠٢ ئەسیری فەلەستینی لە زیندانەکانی داگیرکەر ئازاد بکرێن. لەنێو ئەوانەی کە بڕیارە ئازاد بکرێن، ٥٠ زیندانی کە سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە، ٦٠ زیندانی کە سزای درێژخایەنیان بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها ٤٧ زیندانی پێشوو کە دوای ئازادبوونیان بەپێی رێککەوتنی دڵسۆزی ئازادکراو (٢٠١١ی گۆڕینەوەی شالیت) لەلایەن داگیرکەرییەوە دەستگیرکراونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی بۆتسوانای کیشوەری ئەفریقا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمریکا فشاری خستۆتە سەر ئۆکرانیا سەبارەت بە دەستڕاگەیشتن بە یەدەگی کانزای بەرچاوی وڵاتەکە، هەڕەشەی بڕینی دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکی کیێڤ دەکات بۆ ئەوەی ناچاری بکات ئەو داواکارییە قبوڵ بکات.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو، غەززە "شوێنێکی سەرسوڕهێنەرە"، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ داگیرکردنی خاکەکانی فەڵەستین نیشاندا و وتی، "نازانم بۆچی ئیسرائیل وازی لێهێنا."