لە بۆتسوانا لافاو هەڵسا: ٧ کوژراو

لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی بۆتسوانای کیشوەری ئەفریقا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
دوما بۆکۆ سەرۆکی وڵاتی بۆتسوانا راگەیاند، لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە وڵات ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
بۆکۆ لە وتاری نیشتمانی خۆیدا کە ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆنی بۆتسوانا و لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە پەخشکرا، ڕایگەیاند، لەنێو ئەو مردنانەی تا ئێستا تۆمارکراون، سێ کەسیان منداڵن.
بۆکۆ وتی، "کۆی گشتی ئەو کەسانەی کە چۆڵکراون بۆ هەزار و ٧٤٩ کەس بەرزبووەتەوە و جەختیشی لەوە کردەوە کە لە کۆی ٢ هەزار و ٩٩٤ کەسی زیانلێکەوتوو ٧٠٥ کەسیان منداڵن.
ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی زیاتر لە کورتخایەندا، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئیدارەکەی پێداچوونەوە بە پلاندانانی ژێرخانی دەکات بۆ ئەوەی دیاری بکات کە ئایا ژێرخانی وڵاتەکە گونجاوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەردوو لافاو و وشکەساڵی."
بۆتسوانا لە چەند ڕۆژی رابردوودا بارانێکی بەخوڕی بەخۆیەوە بینیوە و بەهۆیەوە لافاوێکی خێرا لە سەرانسەری بەشێکی زۆری وڵاتەکە هەڵساوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمریکا فشاری خستۆتە سەر ئۆکرانیا سەبارەت بە دەستڕاگەیشتن بە یەدەگی کانزای بەرچاوی وڵاتەکە، هەڕەشەی بڕینی دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکی کیێڤ دەکات بۆ ئەوەی ناچاری بکات ئەو داواکارییە قبوڵ بکات.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس ئەمڕۆ ئەسیرێکی داگیرکەری سەهیۆنی بە ڕەچەلەک عەرەب بە پێچەوانی ٥ ئەسیری دیکە بە بێ مەراسیمی فەرمی رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کرد.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو، غەززە "شوێنێکی سەرسوڕهێنەرە"، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ داگیرکردنی خاکەکانی فەڵەستین نیشاندا و وتی، "نازانم بۆچی ئیسرائیل وازی لێهێنا."