ئەمریکا ڕەشبگیری لە ئۆکرانیا دەکات بۆ بڕینی ئینتەرنێتی ستارلینک

ئەمریکا فشاری خستۆتە سەر ئۆکرانیا سەبارەت بە دەستڕاگەیشتن بە یەدەگی کانزای بەرچاوی وڵاتەکە، هەڕەشەی بڕینی دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکی کیێڤ دەکات بۆ ئەوەی ناچاری بکات ئەو داواکارییە قبوڵ بکات.
ڕوون نییە کە ئایا ئۆکرانیا بەردەوام دەبێت لە دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی ستارلینکی کۆمپانیای سپەیس ئێکس دوای ئەوەی ئۆفەری سەرەتایی سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لەلایەن بەرپرسانی ئۆکرانیاوە ڕەتکرایەوە.
ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینک ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی پەیوەندییەکان لە ئۆکرانیا کە شەڕی تێدا کراوە و سوپای ئۆکرانیا بە شێوەیەکی بەرفراوان سوود لەم خزمەتگوزارییە وەردەگرێت.
هەفتەی رابردوو ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا داواکارییەکەی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای ڕەتکردەوە بۆ تەرخانکردنی ٥٠٠ ملیار دۆلار وەک سەروەت و سامانی کانزا بۆ گەڕاندنەوەی ئۆکرانیا بۆ ئەو یارمەتییە لە کاتی جەنگدا کە لە ئەمریکاوە وەریگرتووە. زێلێنسکی ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا هیچ گەرەنتییەکی تایبەتی ئەمنی لە بەرامبەردا پێشکەش نەکردووە.
ئیلۆن ماسک لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا هەزاران تێرمیناڵی ستارلینکی ڕەوانەی ئۆکرانیا کردووە، ئەمەش وایکردووە تۆڕی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە بگۆڕێت کە دوای هێرشە سەربازییەکەی رووسیا لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢ زیانی پێگەیشتبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە نێجیریا لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە کاتی دەستپێکردنی مەراسیمی بەخاک سەپاردنی رابەرانی حزب الله سەید حەسەن نصرالله و سەید هاشم سەفیودین رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان و جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێل کرد.
مەراسیمی بەخاک سەپاردنی رابەرانی حزب الله سەید حەسەن نصرالله و سەید هاشم سەفیودین ئەمڕۆ لە بەیروت بەڕێوە دەچێت.
رژێمی داگیرکەر ئازادکردنی تاقمی حەوتەمی ئەسیرانی فەلەستینی کە بڕیارە بەپێی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەست ئازاد بکرێن، دواخست. لە بەرامبەردا حەماس داوای لە ناوبژیوانان کرد کە داگیرکەران ناچار بکەن پابەندی رێککەوتنەکە بن.