رووداوێکی هاتوچۆ لە نێجیریا: ١٤ کوژراو

لە نێجیریا لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
پۆلیسی نێجیریا راگەیاند، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک لە ویلایەتی نیجەر لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون و سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێکرد.
بە پێی راگەیەندراوی میدیای وڵات، لە سەر رێگای ئاگایە-لاپای کاتێک پاسێک هەوڵی داوە بکەوێتە پێش پاسێک دیکە لە بارهەڵگرەکە کەوتووە.
دەستنیشان کرا، شۆفێرەکە بە برینداری رزگار بووە و بۆ چارەسەری رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی و خوێندنی باڵا لە کەرتی غەززە سەرەڕای ئەو وێرانکارییە گەورەیەی کە بەهۆی کۆمەڵکوژی سەهیۆنییەکانەوە هاتە ئاراوە، دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٣٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٥٣ کەس.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی دەستی بە هێرشێکی نوێ بۆ سەر شار و کەمپی جەنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو کرد.